Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 13:43

ژماره‌ی كوژراوان له‌ غه‌ززه‌ 18 هه‌زاری تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ خستنه‌ڕووی دوایین ئاماره‌كاندا ڕایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی كوژراوان 18 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 208 كه‌س كوژران له‌گه‌ڵ برینداربوونی 416 كه‌سی تر به‌هۆی بۆردومانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سوپای ئیسڕائیله‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌مه‌ش كۆی گشتی ژماره‌ی كوژراوان بۆ 18 هه‌زار و 250 كه‌س به‌رز بووه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته‌ 49 هه‌زار و 645 هه‌زار بریندار.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی تا ئێستا له‌ژێر داروبه‌ردووی باڵه‌خانه‌ و خانووه‌كاندا ماون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.