ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی كانوونی یەكەمی 2023، د.ئومێد سەباح،ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە یاوەری فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، سەردانی لقی 3ـی كەركوكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لەلایەن محەمەد كەمال بەرپرسی لقی 3ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و چین و توێژەكان پێشوازیان لێكرا.
دواتر د. ئومێد سەباح، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان،كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ چین و توێژی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان لە بارەگای لقی 3ـی پارتی لە سنوری لقەكە ئەنجامدا، ئاماژەی بەوەدا كە پارتی قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان و بەرگریكارییە و كەركوك بۆ پارتی دڵی كوردستان بووە و خەمی كەركوكیەكان خەمی هەموو پارتییەكە، بۆیەشە پارتی سازش لەسەر ناسنامەی نەتەوەییبوونی كەركوك ناكات.
هەروەها روونیكردەوە پارتیمان بە جددی كار دەكات بۆ پاراستنی ناسنامەی كەركوك و ئاماژەی بەوەدا كە پەیامی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامی یەكڕیزی و ئاشتی و تەبایی و پێكەوەژیانی پێكهاتە جیاجیاكانی پارێزگاكەیە.
هاوكات جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە كادیر و لایەنگری پارتی ڕێز لە خەڵكی كەركوك و پێكهاتەكانی بگرن و هەموو هەوڵێكی خۆیان بخەنە گەر بۆ خزمەتكردنی خاك و خەڵكەكەی.
د.ئومێد سەباح: پارتی سازش لەسەر ناسنامەی نەتەوەییبوونی كەركوك ناكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.