Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:42

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی ئێستا په‌تایه‌ یاخود ڤایرۆسی كۆڕۆنا؟

کوردستان TV
100%

ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی ئێستا كه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان به‌ گه‌وره‌ و بچووكه‌وه‌ تووشی بوون، به‌هه‌مانشێوه‌ له‌ وڵاتی چینیش بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ و زانیاری زیاتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌‌.

گوته‌بێژی لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین ڕایده‌گه‌یه‌نێت: نه‌خۆشییه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی مرۆڤ دروست ده‌كات و سه‌رچاوه‌كه‌شی له‌ ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا یاخود ڤایرۆسی لووت یاخود به‌كتریای بۆڕی هه‌ناسه‌ دروست ده‌بێت و به‌مجۆره‌ش مرۆڤ تووشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت و ئازارێكی زۆری بۆ دروست ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌ گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا، به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین گوتی: نه‌خۆشییه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڤایرۆسی كۆڤید 19ـه‌وه‌ نییه‌ و به‌ڵكو ته‌نیا په‌تایه‌كی وه‌رزییه‌.

داواشی كرد له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نۆرینگه‌ی زیاتر بۆ‌ چاره‌سه‌ری و پێدانی پێكوته‌ی دژه‌ په‌تا وه‌رزییه‌كان به‌تایبه‌تیش له‌ منداڵان و به‌ته‌مه‌نه‌كان بده‌ن، چونكه‌ په‌تاكه‌ تونده‌ و ئازاری زۆری له‌گه‌ڵدایه‌ و به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌م چینانه‌ جێگه‌ی مه‌ترسی زیاتره‌.

هه‌روه‌ها داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد بۆ خۆپارێزی له‌ په‌تاكه‌ ماسك ببه‌ستن، هه‌روه‌ها پێویستیشه‌ هه‌موو ڕێكارێكی خۆپارێزی له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌ قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و خانه‌كانی به‌ساڵاچووان.  

به‌هۆی زۆری رێژه‌ی تووشبووان به‌ په‌تاكه‌، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌فه‌رمی داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی چین كرد ڕوونكردنه‌وه‌ و زانیارییان له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ بۆ ره‌وان بكه‌ن تا له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ دڵنیا ببنه‌وه‌.  

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.