Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:29

ڕۆژنامەی گڵۆبس : بەھۆی شەڕی غەززەوە بێكاری لە ئیسرائیل زیادی كردووە

کوردستان TV
100%

بەھۆی شەڕی غەززەوە كە لە 7ی تشرینی یەكەمەوە دەستی پێ كردووە و تا ئێستا بەردەوامە، بێكاری لە ئیسرائیل زیادی كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی فەرمانگەی دامەزراندنی ئیسرائیل كە لەلایەن ڕۆژنامەی "Globes" تایبەت بە ئابووری ئیسرائیل بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئاماژەی بەوەدراوە، لەو كاتەی شەڕی غەززە لە 7ی تشرینی یەكەمەوە دەستی پێ كردووە، تا ئێستا 70 ھەزار داواكاری بێكاری ئیسرائیلییەكان تۆماركراون.
ئەم ژمارەیە لە مانگێكدا بە ڕێژەی 460 لەسەدا زیادی كردووە، لە كاتێكدا لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا، 12 ھەزار و 500 داواكاری لەلایەن ئیسرائیلییەكانەوە وەك بێكار تۆمار كرابوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.