Erbil 10°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 10:39

چی ڕوو دەدات گەر کیسی ئاوی سەر جگەر (hydatid cyst ) بتەقێت؟

کوردستان TV
100%


پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ی گشتی ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كیسی ئاوی سه‌ر جگه‌ر ده‌دات ئه‌گه‌ر بته‌قێت.
د. حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ی گشتی رایده‌گه‌ێنێت، کیسی سەر جگەر حاڵەتێکی مەترسیدارە گەر زوو چارەسەر نەکرێت چونکە لەگەڵ گەورەبوونیدا ئیشی ئەو ئەندامە دەوەستێنێ و کیشەی دیکەش دروست دەکات . 
راشیگه‌یاندووه‌، ئەم جۆرە کیسە  لەسەر خۆ گەشە دەکات و بێ نیشانەیە زۆر کات بۆیە نەخۆش پێی نازانێ تا دەگاتە قۆناغەکانی کۆتای و زۆر جار بەهۆی تەقینیەوە کەسەکە دەهێنرێتە نەخۆشخانە . 
د. حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ی گشتی ده‌شڵێت، نیشانەی تەقینی کیسی سەر جگەر به‌م شێوه‌یه‌: ئازاری توندی سک،دابەزینی فشاری خوێن،دڵ تێک چون و ڕشانەوە، سەرگێژبوون،  دروست بوونی لیر لەسەر پێست کە خورانێکی زۆری لەگەڵدایە، ئاوسانی سک، ( anaphylaxis) کە حاڵەتێکی هەستیاری زۆر توندە گەر چارە نەکرێت دەبێتە هۆی مردن ، هەندێ کات مردنی لە ناکاو.

ژێده‌ر - به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.