Erbil 1°C پێنجشەممە 05 کانونی یەکەم 05:10

" ڕیفراندۆم و هەڵوێستی نێودەوڵەتی" له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا

کوردستان TV
100%

 بە ئامادەبوونی دكتۆر سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان نۆهەمین ئەڵقەی بازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی " ڕیفراندۆم و هەڵوێستی نێودەوڵەتی" ئەنجامدرا،كە نووسەران و سیاسەتوانان و ئەکادیمستان: پەخشان زەنگەنە ، ڕۆمیۆ هەكاری، ئاسۆ كەریم ، هەڵكەوت عەبدوڵا ، د.ساحب قارەمان، كەرخی ئاڵتی بەرماخ و سەلاح فەیلی، هەروەها ئەندامانی لیژنەی بازنەی گفتوگۆ : عەبدولڕزاق عەلی ، شڤان حەمدی ، د.نەزاكەت حسێن ، د.جەلال ئەحمەد  و فەرهاد محەمەد  ئامادەبوون.
لەلایەن لیژنەی بازنەی گفتوگۆ ، ڕاپۆرتێكی مەیدانی  ڕا و بۆچوونی چەندین كەسایەتیی سیاسی و ئەكادیمی لەسەر پرۆسەی ریفراندۆم وەرگیرابوو، کە بەر لە دەسپێكی گفتوگۆكە نمایشكرا، پاشان ئامادەبووان زۆر بە ڕاشكاوی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمیان لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمەوە بە سەرۆكایەتی سەرۆك مسعود بارزانی وەك یەكێك لە بڕیارە گرنگ و چارەنووسسازەكانی 100 ساڵی رابردوو لە قەڵەمدا.
لەم گفتوگۆیەدا جیا لە ئامادەبوونی نوێنەرانی حزبە سیاسییە جیاوازەكانی ، نوێنەری پێكهاتەكانی كوردستانیش ئامادەبوون، ئەوانیش هەڵوێستی نیشتمانپەروەریی كوردستانییانەی خۆیان لەسەر ئەم پرسە نیشتمانییە دەربڕی و جیا لەوەی بە شانازییەوە ئاماژەیان بەوە كرد، كە بە " بەڵێ" دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان داوە، لەهەمانکاتدا لایەنێكی دیكەی ریفراندۆم كە ئامادەبووان جەختیان لەسەر كردەوە ئەوەیە، كە ڕیفراندۆم جارێكی دیكە ئەو وانەیەی فێركردینەوە كە بە یەكریزی و تەبایی نێوان كۆی پێكهاتەكانی كوردستان دەتوانین مافەکانمان وەدەست بێنین و زاڵ بین بەسەر گرفتە و ئاریشەکاندا.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.