( كه‌تانه و كاڵه‌به‌ی ) دوو گۆرانی بوون له‌ساڵی (1983) له‌ڕێی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركووكه‌وه په‌خش كران، گۆرانییه‌كان به‌زاراوه‌ی هه‌ورامی، بوون به‌میوانی هه‌موو ماڵێكی كورد له‌باشووری كوردستان و هه‌ندێك لهشارۆچكهو گونده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بهكوڵهباڵ و مشكیی و جل و به‌رگێكی كوردی جوانی باڵا شیكپۆش ، به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆش و هه‌ست بزوێن گۆرانییه‌كان ده‌خوێندران، هه‌ردوو گۆرانی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی سوڵتانی سیاچه‌مانه ( ئوسمان كێمنه‌یی یان ئۆسمان گه‌چێنه‌یی یان ئۆسمان هه‌ورامی ) به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای( شنروێ) بڵاوبۆوه ،
هونه‌رمه‌ند ئوسمان كێمنه‌یی، پێشتر له‌ڕێی كاسێتهوه ده‌نگی به‌سۆز و توانای به‌رزی سیاچهمانهچڕینی به‌ته‌واوی كوردستاندا بڵاوببۆوه ، به‌ڵام بۆیه‌كه‌م جار له‌ڕێی گۆرانی ( كه‌تانه‌و كاڵه‌به‌ی) سیمای شیرینی هونه‌ریی به خه‌ڵك و هه‌وادارانی هونه‌ریی كورد ئاشنا بوو ، ئه‌وه‌ش جێی ستایش و سوپاسگوزارییه بۆ هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( ئازاد ساڵه‌ح) و هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای شنروێ.
ده‌نگ و هونه‌ر و سیمای پاك و میهره‌بانی ئوسمان گه‌چێنه‌یی به‌ڕۆح و هه‌ست و یاده‌وه‌ریی زۆربه‌مان ئاشنایه ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ڕۆح سووك و زمانشیرین و هێمن و لێوان لێو له هونه‌ریی سیاچه‌مانه ، له‌ژینگه‌یه‌كی پاك و دڵڕفێنی كوردستانه‌وه به‌دنیا هاتووه و گه‌شه‌ی كردوه و هونه‌ر و ده‌نگه بولبول ئاساكه‌ی به‌ته‌واوی كوردستاندا بڵاوبۆته‌وه، هونه‌رمه‌ندێكی ساده‌و خاكی و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز ، كه‌سێكه هه‌رگیز خه‌سڵه‌تی خۆبه‌زل زان بوونی نه‌بووه له‌هه‌ست و بیركردنه‌وه‌یدا ، ئه‌و خه‌سڵه‌ته جوانانه‌یه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئوسمان كهیمهنهیی خۆشه‌ویستی هه‌ورامان و هه‌موو كوردستان بێت به گه‌وره‌و بچووكه‌وه.
به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا بێگومان كاریگه‌ریی له سه‌ر منداڵ و نه‌وه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده‌یه ده‌بێت، جا له‌چ ژینگه‌و ده‌ڤه‌رێكی شیرینی كوردستان ، ئه‌ویش هه‌ورامانی جوان و ڕه‌نگین و دڵڕفێن و ، لانكه‌ی بهرزهچڕی سیاچه‌مانه ، به‌گاڵته نییه مامۆستا ( عه‌بدوڵڵا گۆران ،1904_1962 ) ی شاعیر له‌وه‌سفی هه‌ورامان و سیاچه‌مانه دا نووسیویه‌تی :
( عه‌شقی ئێواره‌ی سه‌ره‌ڕێی كانی ، به‌رئه‌داته چه‌م كڵپه‌ی گۆرانی!
ڕۆژئاوا ئه‌بێ،چه‌م تاریك دایه، ده‌نگی ( كنالهیل) ههردوایی نایه!
مانگ به‌تریفه‌ی ناودێ ئه‌كا كه‌یل، هێشتا ههرگهرمه ناڵه‌ی(كنالهیل) ..!
سیاچه‌مانه ... سیاچه‌مانه ... به‌هه‌شتی عه‌شقه ئه‌م هه‌ورامانه!
ئه‌وه‌نده‌ی داروبه‌ردی هه‌ورامان، ڕه‌حمه‌ت له‌ژنی به‌ژن و باڵا جوان !
سیاچه‌مانه ... سیاچه‌مانه ... هه‌ورامان جێگای سیاچه‌مانه !) ( 1).
منیش ئێژم هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له حاجی (مریه‌م) ی سیاچه‌مانه چڕ ، دایكی هونه‌رمه‌ند و ( مؤمن عه‌زیز) باوكی هونه‌رمه‌ند، كه ڕۆڵه‌یه‌كی ده‌نگ زوڵاڵ و سیاچه‌مانه چڕێكی بێ وێنه‌یان به نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌خشیوه.
لهكهیمنهوه بۆ گه‌چێنه ...!
له گونده جوان و پڕ خێر وبهرهكهتهكهی (كهیمنه) ی سه‌ربه‌شاری( پاوه) ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، به‌واتایه‌كی دیكه‌ش ده‌توانین بێژین سه‌ربه به‌شی هه‌ورامانی(لهۆن) له‌ساڵی (1936) په‌روه‌ردگاری دلۆڤان كۆرپه‌یه‌ك ده‌به‌خشێ به خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند و لێوان لێو له‌هونه‌ر و زه‌حمه‌تكێش و ڕه‌نجبه‌ر ، ئه‌و كۆرپه‌یه ناولێدهێن ( ئوسمان) ،
ناوی ته‌واوی كۆڵه‌كه به‌رز و پته‌وه‌كه‌ی سیاچه‌مانه ( ئوسمان مؤمن عه‌زیز حه‌مه میرزا)، له‌نێوه‌ندی هونه‌ریی و كۆڕی دۆستان و هونه‌رمه‌ندان دا به( ئوسمان كهیمنهیی ، ئوسمان گه‌چێنه‌یی یان ئوسمان هه‌ورامی) ناسراوه‌و پێگه‌ی به‌رز و تایبه‌تی له‌نێو هونه‌ر و هونه‌رمه‌نداندا هه‌یه.
ئوسمان له‌ناو خانه‌واده‌یه‌كدا به‌دنیا هاتووه و په‌روه‌رده بووه، دایك و باوك هه‌ردووكیان ده‌نگخۆش و گۆرانیبێژ و سیاچهمانهچڕبوون، حاجی مریه‌می دایكی یه‌كێك بووه له‌و ئافره‌ته سیاچه‌مانه چڕه ناودارانه له‌هه‌ورامان دا،
هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی سه‌باره‌ت به ده‌نگی خۆشیی دایك و باوكی پێمان ده‌ڵێت ( ده‌نگی دایك و باوكم هه‌ردووكیان ده‌نگخۆش بوون و گۆرانی‌یان ئهچریكاند، من گۆش كراوم به‌هه‌وای ساف و ڕۆح نه‌وازی ( هه‌یات و نوه‌یجه‌ڕ) ( دوو هاوینه‌هه‌واری خۆشیی گوندی كهیمنهن) په‌روه‌رده‌بووم، به‌گشتی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه چ ژن و چ پیاو هه‌موویان ده‌نگخۆش بوون ، به‌تایبه‌تی (دایكم) كردمیانم به كوڕی سیاچه‌مانه، بهسیاچهمانه گۆش كراوم و زمان یشم به گۆرانی كردۆته‌وه)(2).
نه‌بوونی قوتابخانه به‌رده‌وام بۆته گرفتێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م به‌هره‌داران و كه‌سانی بلیمه‌ت كه‌له‌ژیاندا نه‌دار و زه‌حمه‌تكێش و ڕه‌نجبه‌ر بوون، هه‌میشه ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و ده‌سه‌ڵاتدار خوێندن بۆ منداڵانی ئه‌وان حه‌ڵاڵ و ده‌رگای قوتابخانه‌كان ئاوه‌ڵا بووه ، به‌ڵام بۆ منداڵێ جوتیار و پاڵه، یاساغ و بڤه بووه، تا فێری خوێندن و نووسین نه‌بن و چاویان نه‌كرێته‌وه و به‌رده‌وام له‌كێڵگه‌و مه‌زراكاندا، لهكێو له‌لای مه‌ڕو بزن، ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت بكێشن له‌پێناو خۆشگوزه‌رانی ئاغا و ده‌ره‌به‌گ ، به‌داخه‌وه‌ئه‌م منداڵه بلیمه‌ته پڕ به‌هره ده‌نگخۆشییه له‌منداڵیه‌وه ئه‌و زوڵمه‌ی لێكراوه و ده‌رگای قوتابخانه‌ی به‌ڕوودا داخراوه ، به‌ڵام سرووشتی جوانی گوندهكهیی و ده‌نگی خۆڕسك و بێ خه‌وشیی دایك و باوك و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌گشتی، ده‌رگایه‌كی فراوانی له‌به‌رده‌م دا كردۆته‌وه و هه‌نگاوی بۆ گوڵزاری به‌سته‌و سیاچه‌مانه هه‌ڵگرتووه، له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ئوسمان كێمنه‌یی به‌رده‌وام گوێ و هه‌ستی بهسیاچهمانه له‌ڕێی ده‌نگخۆشانی گوندهكهیی و گۆرانیبێژانی به‌توانای ئه‌و سه‌رده‌مه گۆش كراوه و منداڵێكی زیره‌ك و لێهاتوو بووه له‌چڕینی به‌سته‌و ده‌ربڕینی هۆنراوه‌ی به‌رزی شاعیرانی هه‌ورامان ، ( كه منداڵ بووین له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا گۆرانیمان ده‌چڕی ، ئه‌وانه‌ی گوێیان بۆ ده‌گرتین هه‌موویان ده‌یانگوت ،( ئوسمان ده‌نگش وه‌شا_ ئوسمان ده‌نگی خۆشه) ، بۆ من ئه‌وه هانده‌رێكی گه‌وره بوو، زیاتر ده‌مویست بچمه ناو هونه‌ری گۆرانییه‌وه، ئه‌گه‌رچی نهخرابوومه به‌رخوێندن و نه‌مده‌توانی شیعری شاعیره‌كان بخوێنمه‌وه، به‌ڵام ههرشیعرێكم گوێ لێ بوایه هه‌وڵم ده‌دا له‌به‌ری بكه‌م، له‌م بواره‌شدا پشتم به‌گۆرانیبێژه گه‌وره‌كان ده‌به‌ست) (3).
ئه‌م ده‌نگه ناسك و ئیلهام به‌خشه‌ی په‌روه‌ردگار به ئوسمانی به‌خشیوه ، ده‌بێت چۆن و كه‌ی به‌هه‌ست و گوێی خانه‌واده‌و دانیشتوانی گونده‌كه‌ی پێی ئاشنا بووبن؟!
هونه‌رمه‌ند ئوسمان هه‌ورامی لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی هه‌ڵده‌داته‌وه و هێدی هێدی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ( هه‌وارگه‌ی هه‌یات ) و ده‌ست ده‌خاته‌وه بناگوێی و تێدهچریكێنێ و به‌عه‌شقه‌وه ده‌مان باته‌وه بۆ ئه‌و ساته وه‌خته‌ی به‌كامی دڵی گه‌نجێگی تازه‌پێگه‌یشتوو سیاچه‌مانه‌ی بۆیه‌كه‌م جار چڕیوه ( ڕۆژێ له‌ڕۆژان به‌ته‌نیا ڕۆیشتم بۆ ههوراگهی هه‌یات، وه‌رزی ڕازاوه‌ی به‌هار بوو ، بۆنی گیا و گوڵه سه‌وز و ڕه‌نگینه‌كانی به‌هار مه‌ستی كردبووم و هه‌روا چاوم نوقمی سه‌یرانی ئه‌و هه‌موو جوانی یه بوو،هه‌ستم فڕیبووه نێو گوڵزاری گۆرانی و بۆخۆم خه‌رگی گوتنه‌وه‌ی سیاچه‌مانه بووم ، بێ ئه‌وه‌ی ئاگام له‌خۆم بێ ده‌نگم هه‌ڵبڕیبوو ، من ئاگادارنیم كاروانێك لهبیارهوه هاتووه و به‌ره‌و هه‌ورامانی ته‌خت ده‌ڕوا، كهئهگاته سهركانیه فێنك و سازگاره‌كه‌ی هه‌یات و له‌وێ ئه‌حه‌سێنه‌وه، گوێیان له‌ده‌نگی سیاچهمانهكه ئه‌بێت ، سه‌ركاروان ( شێخ عوسمانی نه‌قشبه‌ندی) ده‌بێـت، كابرایه‌ك ده‌نێرێ تاخاوه‌نی ئه‌و ده‌نگه بناسێ! كابراش ده‌گه‌ڕێت و من ده‌دۆزێته‌وه و من ئه‌ناسێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ڵێت ( قوربان كوڕه‌كه‌ی لای مؤمنه) !، جه‌نابی شێخ ئه‌پرسێ ؟ كام (مؤمن) ؟
ده‌ڵێت( مۆمنی عه‌زه) و ناویشی ئوسمانه،پاش ئه‌وه‌ی گوێ بۆ سیاچهمانهكه ده‌گرن و پشووده‌ده‌ن و دواتر ده‌كه‌ونه ڕێ به‌ره‌و هه‌ورامانی ته‌خت ، ئیتر له‌وێ بڵاوئه‌بێته‌وه كه كوڕه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی مؤمنی عه‌زه ده‌نگی خۆشه..!) (4).
هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی له هه‌ورامانی لهۆن و ته‌خت دا ناو و مژده‌ی ده‌نگخۆشیی ماڵ به‌ماڵ ده‌درێ به‌گوێێ خه‌ڵك و ئاره‌زوومه‌ندانی سیاچه‌مانه‌دا، دواتر له‌لایه‌ن خانی گونده‌كه‌یه‌وه( ئه‌نوه‌ر به‌گ) بانگهێشتی دیوه‌خانه‌كه‌ی ده‌كرێت و پێی ده‌ڵێت ( ئاده‌ی كوڕی مؤمنه به‌زمێكمان بۆ بڵێ ...! بیستوومه ده‌نگێكی خۆشت هه‌یه) ،
ئه‌میش گه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتووی كوڕه جوتیارێكی ماندووی ده‌ستی ڕۆژگاری ئاوایی كهیمنه، له‌وه‌ڵامدا ئێژێ ( قوربان وانییه ، من گۆرانی نازانم) ئاغا تووڕه ده‌بێ و پێی ده‌ڵێت ( به‌گۆڕی سان ئه‌گه‌ر گۆرانیمان بۆ نه‌ڵێی ، شه‌و و ڕۆژێك ئه‌تخه‌مه ناو حه‌وزه لاره ) ، ئه‌میش هیچ چاره‌یه‌كی نامێنێ و شه‌رم ده‌كات چونكه پێشتر له‌به‌رده‌م هیچ كه‌سێك گۆرانی نه‌خوێندووه، له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی ئاغا، بۆیه‌كه‌م جار له‌دیوه‌خانی ئه‌نوه‌ربه‌گ له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی له‌و كۆڕهدابوون ده‌م ده‌كاته‌وه و گۆرانی ده‌خوێنێ ( ئیتر بۆهه‌ر كۆڕ‌و شایی و زهماوهندێكیان ئه‌بردم و به‌و چه‌شنه ده‌نگم ئاشكرابوو و له‌ناو خه‌ڵكدا وه‌ك گۆرانیبێژێكی لاو ناسرام) (5).
هه‌رچه‌نده هونه‌رمه‌ند بهداخهوهخوێندهورای نه‌بووه، به‌ڵام زۆر به‌سه‌لیقه‌و هه‌ستێكی هونه‌رییه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ریی كردووه، سه‌ره‌تا به‌هه‌ستێكی قوڵه‌وه گوێی بۆ ده‌نگ و هونه‌ر و گۆرانییه‌كانی گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و كاته‌ی هه‌ورامان گرتووه و له هونه‌ره‌كه‌یان چێژی وه‌رگرتووه و فێری بهزمهكان به‌گشتی و سیاچه‌مانه بووه، هه‌رچه‌نده ناو خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین قوتابخانه بووه بۆ هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام زیاتر تێكۆشاوه و زۆر به‌عه‌شق و تامه‌زرۆوه هۆنراوه‌ی فۆلكلۆر و شیعری شاعیرانی هه‌ورامان ( (مه‌وله‌وی 1806_1882) ، (بێسارانی 1641_1702) و (سه‌یدی هه‌ورامی 1785_1849 ) له‌به‌ركردووه و له‌ناو گۆرانییه‌كانیدا زۆر به‌جوانی و شاره‌زایانه به‌كاری هێناون، ژیانی گه‌نجی هه‌رده‌م ئاوێته‌ی گۆرانی و سیاچه‌مانه كردووه له‌باخ و هه‌واره سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی كهیمنه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند( حه‌مه حسێن كهیمنهیی) ئامۆزای.
هونه‌رمه‌ند ته‌مه‌نی ده‌گاته (18 بۆ 19) به‌هار، وه‌ك هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژێكی دیاری ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌نێو خه‌ڵكی ده‌ناسرێت.
هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی، له ساڵی (1958) له‌گه‌ڵ خاتوو (به‌هیه محه‌مه‌د) خه‌ڵكی گوندی (گه‌چێنه) ی باخهكۆنی سه‌ربه هه‌ورامانی باشووری كوردستان ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنێ ، له‌گه‌ڵ ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت و تێكۆشان له‌پێناو دابینكردنی ژیانی خۆیی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی هه‌رله‌خزمه‌ت سیاچه‌مانه‌و به‌زمی گۆرانی دا بووه ، به‌رده‌وام بانگهێشت كراوه بۆ شایی و زه‌ماوه‌نده‌كان،
دوای ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار منداڵێكیان پێده‌به‌خشێت ، هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی، به‌هه‌ر هۆكارێك بێت زێده‌كه‌ی ( كهیمنه) به‌جێ دێڵێ و به‌خۆیی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌یه‌وه له گوندی ( گه‌چێنه) نیشته‌جێ ده‌بێت و نازناوی گه‌چێنه ده‌بێته پاشخانی ناوه‌كه‌ی ، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو گوند( كهیمنهو گه‌چێنه) زۆر نزیكی یه‌كن به‌ڵام به‌داخه‌وه دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان بهسنوورێكی ده‌ستكر هه‌ردوو گوندیان جیا كردۆته‌وه، هونه‌رمه‌ند ماوه‌ی (20) ساڵ له گه‌چێنه ده‌مێنێته‌وه و پاشان هه‌واره‌كه‌ی بۆ شاری ئه‌دیبان و ڕۆشنبیران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان ، شاری ( هه‌ڵه‌بجه) ده‌گوازێته‌وه،
ئه‌گه‌ر به‌ووردی له كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی بڕوانین له‌نێوان ساڵانی (1956 تا 1979) له‌وماوه‌یه‌دا لوتكه‌ی گه‌شانه‌وه‌ی ده‌نگ و هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی بووه ، لێوان لێو بووه له هونه‌رێكی بێ خه‌وش و پڕ چێژی هونه‌ریی ، به‌شداریی له‌سه‌دان زه‌ماوه‌ند و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی یاران و دۆستان و هه‌وادارانی كردووه و بهگهرووه خۆشه‌كه‌ی هه‌میشه ده‌نگی (كه‌و) هاوته‌ریب و هاوه‌ڵی ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی خوێندوویه‌تی ، چونكه ده‌نگ و چریكه‌و ئاوازه‌كانی ئوسمان كهیمنهیی ڕۆح و جه‌سته‌ی باڵندهشیی خرۆشاندووه و ئارامیی پێبه‌خشیون ،
( ئه‌وكات ده‌نگی من له‌بار بوو ده‌متوانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گۆرانی بڵێم ، له‌بیرمه مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بووه، له ماوه‌ی (5) پێنج كاتژمێر دا ، (5) كاسێتم تۆماركردووه و ماندوو نه‌بووم ) ( 6).
له‌سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه، ده‌نگ و چریكه‌ی سیاچه‌مانه‌و به‌زمی چه‌پڵه‌ی هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی، له دیوه‌خان و باخ و هه‌واره دڵڕفێنه‌كانی هه‌ورامان و كۆڕ‌و به‌زمی گه‌رمی یارانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر شانۆ و ناو ستۆدیۆ و له‌ڕێی ڕادیۆ وه ده‌نگی خۆشی بولبوله‌كه‌ی هه‌ورامان بگاته هه‌موو ماڵێكی كورد، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ( دارا محه‌مه‌د عوسمان) نووسیویه‌تی ( بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵی (1964) ئه‌م هونه‌رمه‌نده ( ئوسمان كهیمنهیی) له‌ئیزگه‌ی كرماشان له‌گه‌ڵ ( شه‌فیع كهیمنهیی و حه‌مه حسێن كهیمنهیی و ڕه‌زا به‌گ) چه‌ند گۆرانییه‌كیان تۆماركردووه، له‌ساڵی (1957) له‌ڕادیۆی كوردی به‌غدا چه‌ندین گۆرانی بهموزیكهوه بۆ ئه‌و ڕادیۆیه تۆماركردووه، هه‌روه‌ها هونهرمهندلهساڵی (1956)له‌گه‌ڵ ( حه‌مه حسێن كهیمنهیی) گۆرانی چڕیوه ، دواتر چه‌ندین گۆرانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هه‌وراماندا تۆماركردووه، هونه‌رمه‌ند خۆی ده‌ڵێت : ئه‌و زهماوهندانهی هه‌رگیز له‌یادم ناچن ، زه‌ماوه‌ندی ( شائیب زۆراب به‌گ ، ساڵی 1953، زه‌ماوه‌ندی (حه‌مه ڕه‌شید ئه‌حمه‌د به‌گ) ساڵی 1957، ئه‌گه‌رچی له‌و زهماوهندانهدا ته‌مه‌نیشم هێشتا كه‌م بوو ، به‌ڵام زۆربه‌ی زه‌ماوه‌ندگێڕان به‌ژن و پیاوهوهشهیدای ده‌نگم بوون، هه‌ریه‌ك به‌حۆرێك ستایشی ده‌كردم ، ههرئهوكاتهش زانیم خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی باشم)(7).
له‌ئه‌رشیفی وێنه‌كانم دوو وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند و پادشای سیاچه‌مانه( ئوسمان كهیمنهی) یم كه‌وته به‌ردیه، وێنه‌كان مێژووه‌كه‌یان بۆ ساڵی (1979) ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌شاری سلێمانی، سه‌باره‌ت به‌و وێنانه زانیارم ده‌ست كه‌وت له‌و ساڵه‌دا هونه‌رمه‌ند ئوسمان هه‌ورامی له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی گۆرانی خوێندووه ، ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی هونه‌رمه‌ند، په‌یوه‌ندیم به هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار و ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ( شۆڕش قه‌ره‌داخی) یه‌وه كرد و پێی ڕاگه‌یاندم ( ساڵی ۱۹۷۹ لەلایەن تیپی مۆسیقای مەولەویەوە کەمنیش ئەندام بوم تیایدا، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی مۆسیقای جیهانی یه‌و ،کاک عوسمان هەورامی(کەیمنەیی) و کاک (سیروان هەورامی) و گۆرانیبێژانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ڕه‌وانشاد ( حه‌مه‌ی نێرگز 1944_23/9/2013) و سه‌لاح مه‌جید ، ئه‌حمه‌دی شووشهچی و چهندگۆرانیبێژێكی دیكه ، له‌هه‌مان كاتدا هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی یش به‌شداریكرد، هه‌ردوو هونهرمهن( عوسمان هه‌ورامی و سیروان هه‌ورامی) بەمۆسیقاوە بۆ یەکەم جار لەشاری سلێمانی خۆشەویست هاتنە سەرشانۆ کەهەوڵێکی زۆر جوان بوو بۆ پێشخستنی گۆرانی ڕەسەنی کوردی لە ناوچەی هەورامانی خۆشەویست، ئه‌و دهڤهرهخاوەنی پوختەترین ئاوازی ڕەسەنی کوردییە کە هیچ مۆرکێکی بیانی پێوەنیە، تەنیاو تەنیا هەست و سۆزی باو و باپیران نەبێت، هەر ئاوەدان بێت ناوچەی هەورامان )(8) .
كاروانی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه زیاتر ڕۆشن و فراوان و پڕشنگدارتر و، زیاتر له‌خه‌می پارێزگاریكردن و پاراستنی هونه‌ری ناوچه‌ی هه‌ورامان دا ده‌بێت ، گه‌وره‌یی و لێهاتوویی هونه‌رمه‌ند له‌وه‌دابووه كه سه‌ركه‌وتووانه به گه‌روو سیاچه‌مانه‌و به‌زمی چه‌پڵه‌ی چڕیوه و زۆر ده‌می نه‌كردۆته‌وه له‌كاتی گۆرانیدا، ئه‌گه‌ر به‌ووردی و زۆر به‌هه‌سته‌وه گوێ له‌ده‌نگ و به‌زم و سیاچهمانهكانی بگریت، ئوسمان هه‌ورامی نه‌ك ده‌نگ خۆشێكی په‌روه‌ردگار به‌خشنده یه، به‌ڵكو گه‌ڕیده‌و جواگرافیاناسێكه له‌هه‌موو ئه‌و تێكستانه‌ی له‌گه‌ڵ میلۆدییه به‌سۆزه‌كانی چڕیونی زۆر به‌جوانی دێ به دێ و هه‌وار به‌هه‌وار و باخ و دۆڵ و چه‌م و مێرگی هه‌ورامانی تێداخستۆته ڕوو تا بیسه‌ر بهوسرووشته جوانه‌ی هه‌ورامان ئاشنابێت،
هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی و تیپی مۆسیقای شنروێ ..!
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ناو و ده‌نگ و هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند ،له‌ڕێی كاسێت و بهكرهی ته‌سجیله‌وه به‌ته‌واوی كوردستاندا، له‌ساڵی (1979) نیشته‌جێی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت و دواتر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زرێت، به‌ڵام هه‌میشه دیوه‌خانه‌كه‌ی لێوڕێژدهبێت له‌میوان و هه‌واداران و هۆگرانی ده‌نگی زوڵاڵ و هه‌ست بزوێنی، له‌پێناو ڕازی كردنی هه‌واداران و عاشقانی هونه‌ره‌كه‌ی زۆر جار ده‌ست به‌رداری كاره‌كه‌ی بووه، چونكه ئوسمان كهیمنهیی هه‌میشه گه‌شبین بووه به‌ده‌نگه خۆشهكهیی و هونه‌ره‌كه‌ی زۆر خۆشویستووه ، به‌وشێوه‌یه‌ش ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دهوروبهریداكردووه كه ئه‌و ده‌نگه خۆشه په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیوه و ده‌بێت بۆ خۆشبه‌ختی و شادی خه‌ڵك و له‌خزمه‌تیاندا بێت.
هونه‌رمه‌ندو ژه‌نیار ( ئازاد ساڵه‌ح) ده‌ڵێت :
( من كه‌گوێم له‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ند عوسمان كێمنه‌یی بوو وام ئه‌زانی كه‌وه ئه‌خوێنێ ؟!
له‌سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه به‌ده‌نگی ئاشنا بووم ، ئه‌ویش له‌ڕێگای ته‌سجیلی چایخانهكانهوه زۆر گۆرانی كاك عوسمان و جه‌میل یان ده‌خسته سه‌ر و گۆرانییه‌كانیان لێده‌دا، هه‌رچه‌نده من له‌گۆرانییه‌كانی تێ نه‌ده‌گه‌یشتم، به‌س ئیقاع و سه‌داو ڕۆحیه‌تی ده‌نگی ئاوێزانی سرووشتی ته‌وێڵه‌و بیاره‌و و هه‌ورامان به‌گشتی بووبوو..! بۆیه من عه‌شقی ئه‌و ده‌نگه بووم و به‌دوایدا وێڵ بووم) (9).
بۆیه‌كه‌مین جار له نه‌ورۆزی ساڵی (1970) به‌بۆنه‌ی به‌یانی یانزه‌ی ئازاره‌وه پارتی لهخورماڵ ئاهه‌نگێكیان گێڕا‌و له‌و ئاهه‌نگه‌دا كاك عوسمانم دی كه گۆرانی گووت پاشان سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان ماڵیان هاته هه‌ڵه‌بجه‌و له‌نزیكه‌وه یه‌كترمان ناسیی، بڕیارمدا هه‌رچۆنێك بێت گۆرانی له‌ته‌له‌فزیۆن بۆ تۆماربكه‌ین.
له‌به‌هاری (1983) له‌ستۆدیۆی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی مامۆستا ( عه‌لی ڕه‌زا) ، پێنج به‌رهه‌می ته‌له‌فزیۆنی بۆتۆماركردین ، هه‌موو ئاوازه‌كان فۆلكلۆربوون و هه‌مووی خۆم موزیكم بۆئامادهكردبوون،
دوو گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌د ئیبراهیم عه‌بدول _ حه‌مه قوتوو، 1939_10له‌سه‌ر 11/2/1992) گۆرانیهكان بریتی بوون له ( گوڵه‌كه‌م و قاسم خان) .
سێ گۆرانی بۆ كاك عوسمان كهیمنهیی، گۆرانییه‌كان ئه‌مانه بوون ( كاڵه‌به‌ی ، كه‌تانه و ئای به‌له‌نجه گیان) دواتر ئه‌و گۆرانیانه‌مان برد بۆ ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك ، به‌ڵام گۆرانی ( ئای به‌له‌نجه گیان) یان بۆكاك عوسمان تۆمارنه‌كرد، ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌نگی باشیی دایه‌وه و یه‌كه‌مین جاربوو كه كاك عوسمان كهیمنهیی له‌ته‌له‌فزیۆن گۆرانی و وێنه بگرێت، تائێستاش خۆی ئه‌یڵێته‌وه و ئه‌ڵێت كاك ئازاد من چه‌ند شریتم هه‌بوو ، هێنده‌ی ئه‌و دوو گۆرانییه منی هه‌موو كورد ناساند به‌تایبه‌تی هه‌ورامانی ئه‌ودیو) (10).
خاوه‌نی ئه‌و هونه‌ره به‌رزه هه‌میشه له‌دڵه‌وه كاری بۆ پاراستن و پارێزگاریكردن و زیندووكردنه‌وه‌ی فۆلكلۆری ناوچه‌ی هه‌ورامان كردووه، هه‌رچه‌نده خودی هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی ده‌یان ئاوازی به‌سته‌و سیاچه‌مانه‌ی خۆیه‌تی سه‌ره‌ڕای نهخوێندهوارییهكهشی، به‌ڵام ئه‌و بووه هۆی پاراستنی ئه‌و گه‌نجینه به‌نرخه، لههێشتنهوهو پاراستنی ئه‌و سامانه هونه‌رییه له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان دا هه‌رچه‌نده گۆرانیبێژ و سیاچه‌مانه‌چڕی زۆرترههن ، به‌ڵام ئوسمان كهیمنهیی له‌و بواره‌دا پێشه‌نگه‌و پشكی شێری به‌ركه‌وتووه.
به‌داخه‌وه هه‌رگیز ژیانێكی ئارام بۆ هونه‌رمه‌ندی كورد نه‌ڕه‌خساوه، داوی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی (1978) به‌هۆی سیاسه‌تی وێرانكردنی حیزبی به‌عس و ڕاگواستنی گونده‌كانی كوردستان، گوندی گهچێنهش به‌رئه‌و شاڵاوی كاولكاری و چۆڵبوون و ڕاگواستنه ده‌كه‌وێت ، هونه‌رمه‌ند بنه‌و بارگه‌ی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌خات ،دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی (9) ساڵ ژیان له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه هونه‌ر خۆشه‌ویسته‌ی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و شاره‌ی كه هونه‌رمه‌ند زۆر شادمان و به‌خته‌وه‌ر بووه تێیدا، به‌داخه‌وه خۆشیی و شادی و ئازادی لههونهرهكهیدا درێژه ناكێشێ و جارێكی دیكه نا‌ئومێد ده‌بێته‌وه و خودی هونه‌رمه‌ند كاراكته‌رێكی ناو ئه‌و كاره‌ساته تراژیدیایه‌ی (16/3/1988) ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه‌ی خنكاندنی هه‌ڵه‌بجه به‌گازی كیمیایی ، هونه‌رمه‌ند ناڵه‌و فیغانی تێكه‌ڵ به سیاچه‌مانه ده‌كات و له‌دڵه‌وه شین بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌گێڕێ ،
( دیسان به‌زمه‌كه‌ی من جارانم ڕۆ
په‌ی چۆڵمهنهكهی هۆرامانم ڕۆ
مه‌وانۆ ژه‌ره‌ژ چهپانیی دۆڵه
داخی داخانم هۆرامان چۆڵه
با گوریسه‌كه‌ی خه‌م بده‌و بهشانما
كێشه‌ی خه‌م كه‌ر و وهههورامانا
ده‌ردم ئادهردهن ، داخم ئاداخهن
ئیسه هۆرامان په‌یما یاساخهن) ( 11).
ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌سته پڕخهمهی بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه ، هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی ده‌ڵێت ( منی زام زه‌ده و ده‌ركراو بێجگه له‌ده‌ربڕینی هانای به‌رز و شیوه‌نێكی ئینسانی بۆ مردنی هه‌ڵه‌بجه چیم له‌ده‌ست ئه‌هات؟ بۆئهوكارهساته دڵته‌زێنه گۆرانیی شیوه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌م سازكرد، هه‌وڵم دا سوچێك له‌و كۆسته هه‌ره گه‌وره‌یه ده‌ربخه‌م و به‌و چه‌شنه فرمێسكه لێڵهكانم به‌سه‌ر ته‌می هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ڵڕێژم) (12).
هونه‌رمه‌ند دوای كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ، وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ڕزگاریان بوو، خۆیی و خانه‌واده‌كه‌ی ڕووده‌كاته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌ئۆردوگای ( سه‌ریاس) ی نزیك شاری ( پاوه) وه‌ك ئاواره ده‌گیرسێنه‌وه و درێژه به‌ژیان ده‌دات.
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هونه‌رمه‌ندی سیاچه‌مانه‌چڕی كورد( ئوسمان كهیمنهیی) ڕێبوارێكی به‌ئه‌مه‌ك و وه‌فاداری ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی سیاچه‌مانه‌و به‌زمی چه‌پڵه‌و به‌سته‌ی شیرینی كوردی یه ،به‌رده‌وامی ده‌دا به‌هونه‌ره‌كه‌ی ، له‌ساڵی (1990) لەگەڵ گروپی موسیقای ( نیشتمان) ی شاری سەقز به‌سه‌رپه‌رشتی ڕێبه‌ری گرووپی ناوبراو ، هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار و ده‌نگخۆش ( ڕه‌شید فه‌یز نه‌ژاد) چه‌ند گۆرانییه‌ك به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی تۆمارده‌كات،
دوای په‌یوه‌ندی كردنم به هونه‌رمه‌ند( ڕه‌شید فه‌یزنه‌ژاد) پێی ڕاگه‌یاندم ( ده‌رباره‌ی مامۆستای به‌سته‌و سیاچه‌مانه ، مامۆستا عوسمان كهیمنهیی یان عوسمان هه‌ورامی، پێویسته بڵێم كه‌ئه‌و مامۆستا یه بلیمهتێكه له‌هه‌ست و زه‌مه‌نی ئێمه‌دا هه‌ڵكه‌وتووه، پێشترلهویش یان ده‌ورانی ئه‌ویش و پاش ئه‌ویش كه‌سانی بلیمه‌تیش ههڵكهون، وهههڵیش كه‌وتوون ئێمه لێرهداڕهنگی كاره‌كانی مامۆستایان( شه‌فیع كهیمنهیی،1941) و (حه‌مه‌حسێن كهیمنهیی ،1928) هیچ كاڵ ناكه‌ینه‌وه، هه‌ركام بۆن و ڕه‌نگی خۆیان هه‌یه و كه‌س به‌كه‌س كاڵ نابێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له‌مامۆستا عوسمان كهیمنهیی دا هه‌یه، ڕه‌نگه له‌كه‌م كه‌سدا هه‌بێت ..! ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وره‌ی ئێمه‌دا ژیاوون و ئه‌ژین كه‌متر به‌دی ده‌كه‌ین، سه‌ره‌تا مامۆستا عوسمان گه‌نجینه‌یه‌كی زۆر زۆر به‌نرخ والهسینهیدا ، ئه‌توانم بڵێین سینه‌ی پڕه له‌به‌سته ، له‌شیعری جوان و ناسك، به‌ڕاستی ناتوانی وه‌صفی بكه‌یت، ئه‌توانم بڵێم مامۆستا عوسمان به‌ڕاستی بێ وێنه‌یه یان كه‌م وێنه‌یه،
به‌شانازییه‌وه ده‌ێڵێم لەگەڵ گروپی موسیقای نیشتمانی شاری سەقز کە لە سنە بووین چەند گۆرانییەكمان بەدەنگە بەسۆزەکەی مامۆستا (عوسمان كهیمنهیی) تۆمار کرد، کە ئیفتیخاری ژەنیاری کەمان و تەنزیم و ڕێبەری گروپەکە بەمن بەخشرا، ئەڵبەتە جێگای ئاماژەیە ئەمە هەم یەکەمین و هەم ئاخرین کاری ئەو مامۆستا دەنگخۆشە بوو کە لەگەڵ ئۆرکێستر بۆی کرا بەداخەوە) (13) .
هونه‌رمه‌ند ڕه‌شید فه‌یزنه‌ژاد دیاره مه‌به‌ستی یه‌كه‌مین كار بۆ هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی به‌مۆسیقاوه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرابێت، ئه‌گه‌ر نا له‌ساڵی (1979) وه له‌باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقادا كاری هونه‌ریی بۆ ئه‌نجام دراوه.
هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی ، دواتر ماڵه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆ شاری ( مه‌ریوان) و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت،
ئه‌م قوتابخانه گهوهریهی سیاچه‌مانه، ئه‌م ده‌نگه به‌رزو به‌سۆزه‌ی سیاچه‌مانه،ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌شه‌كردن و زیاتر ده‌نگی به‌سۆزتر ده‌بێت ، هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆشیی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان نه‌ماوه له‌ته‌كیا گۆرانی و سیاچه‌مانه‌ی نه‌خوێندبێ ، به‌ڵام ئوسمان ههرپێشهنگ و به‌پێشه‌نگی ماوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه حه‌سوودی و ململانێی خراپ ده‌بنه له‌مپه‌ر و ده‌ستی ناحه‌ز ، له‌ساڵی (1992) چرای ڕۆشنی ده‌نگی پادشای سیاچه‌مانه ده‌كوژێننه‌وه، ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان كوژانده‌وه‌و خامۆشیان كرد، (35) ساڵ به‌به‌رده‌وامیی به‌بێ ووچان و به‌بێ ماندوبوون دڵی خه‌ڵكی خۆشكرد، ئارامیی به‌خشیی، سیاچه‌مانه‌ی بۆ خاك و ئاو و جوانی سروشتی هه‌ورامان خوێند ، ئه‌و ده‌نگ و چریكه یان به ( ژه‌هر) خامۆشكرد،ئاواتی ئه‌وه‌بوو هونه‌ره‌كه‌ی بۆ به‌رزیی وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێت، به‌داخه‌وه ئه‌وه ماوه‌ی (32) ساڵه، بولبوله خۆش ئاوازه‌كه‌ی هه‌ورامان له‌خوێندن وه‌ستاوه،له‌و كاته‌وه تائێستا هیچ كه‌س گوێی لهچریكهو سۆزی ده‌نگی نه‌بووه و هه‌ورامان به‌بێ سیاچه‌مانه و ده‌نگی ئوسمان ماوه‌ته‌وه ، ئه‌و ڕووداوه ناڕۆشنه قێزه‌وونه، نه‌ك ته‌نها خه‌مێكی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی بێت ، به‌ڵكو ئه‌وه خه‌می گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ندان و هه‌وادارانی ده‌نگی به‌سۆزی سوڵتانی سیاچه‌مانه‌یه،
جێی داخه ڕۆژانێك بوو ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی هه‌میشه له‌لوتكه‌ی سه‌رفرازی هونه‌ردا بوو ، كه‌چی ئێستاش له‌وپه‌ڕی نائومێدی دا ده‌ڵێت ( زۆرخهفهتی پێدهخۆم ، ئه‌وه ده‌ستی حه‌سوود بوو وای له‌من كرد..؟! جاری واهه‌یه ده‌مه‌وێت ده‌نگ هه‌ڵبڕم وه‌ك جاران سیاچه‌مانه بێژم ..! به‌داخه‌وه هیچ ده‌نگ نییه ..! پێم ده‌ڵێ دانیشه و وه‌ختی تۆنهماوهو به‌سه‌رچوو؟! ) (14).
به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌نگه به‌رزه‌ی سیاچه‌مانه‌ی ده‌چڕی و سه‌دان زه‌ماوه‌ندی له ( ڕۆژهه‌ڵات و باشوور) به‌به‌سته خۆشه‌كانی گێڕاوه، ئه‌و ده‌نگه‌ی سنووری نه‌ته‌وه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندوه ، هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی فارس ( شه‌جه‌ریان 1940_ 8/10/2020) به‌سه‌رسامییه‌وه باسی بكات به هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌و خاوه‌نی (گه‌رووی ته‌ڵا) ناوی ببات،( ده‌نگی هونه‌رمه‌ند عوسمان كهیمنهیی ، ده‌نگی ئاڵتوونییه، مامۆستای سیاچه‌مانه‌چڕی ئاهورایی و زیندووكه‌ره‌وه‌ی شیعره گاتاكانی)(15).
هه‌روه‌ها زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌شی وه‌ك ( (ناسری ڕه‌زازی 1955) ، (بیژه‌ن كامگار 1949) و (عه‌باسی كه‌مه‌ندی1952_22/5/2014) و ،،، تاد) ئه‌وانیش به‌حورمه‌ته‌وه خوێندنه‌وه‌ی جوانی بۆبكه‌ن و پێیی سه‌رسام بن به ده‌نگه ئاڵتوونییه به‌خشنده ئیلاهییه، دوای (32) ساڵ دابڕان له‌هونه‌ر و خوێندنی سیاچه‌مانه‌و به‌سته و گۆرانی ، كه‌چی ئه‌م مرۆڤه جوان و میهره‌بان و زمانشیرینه ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ناو جه‌ماوه‌ردا خۆشه‌ویستر ده‌بێت و خه‌ڵك به‌حورمه‌ته‌وه ده‌ست به‌سینه له‌به‌رده‌میدا لوتف ده‌نوێنن.
سه‌باره‌ت به خۆم و دیدارم له‌ته‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌م ئوسمان كهیمنهیی، خۆشحاڵم و به‌خت یاوه‌رم بوو، له‌هاوینی ساڵی (2001) به‌خزمه‌تی گه‌یشتم و دواتر له‌ڕێكه‌وتی (11/4/2004) له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز كاك (باقی حاجی حه‌سه‌نی هه‌ورامی) خاوه‌نی میوانخانه‌ی (مه‌وله‌وی) سه‌ردانێكم ڕیكخست بۆ دیده‌نی و چاوپێكه‌وتنی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ، له‌و سه‌ردانه‌ماندا هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و ده‌نگخۆشی كورد و ناوچه‌ی هه‌ورامان كاك ئوسمان كهیمنهیی تهشریفییان هێناو پێكه‌وه چوین بۆ زڕگوێزه‌ڵه، به‌ده‌م ڕێگاوه له‌كاك ئوسمان كهیمنهیی یم پرسی ..؟ به‌ڕێزتان هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامان و پادشای سیاچهمانهن، ئایا له‌و گۆرانییه ههورامییانهی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی خوێندوونی تاچه‌ند چێژ وه‌رده‌گرن؟ ئایا توانیویه‌تی له‌ڕووی ئه‌داو و فۆنه‌تیكه‌وه زاڵ بێت به‌سه‌ر گۆرانییه‌كه‌دا چونكه گۆرانییی هه‌ورامی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ، هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی فه‌رمووی : باوه‌ڕت هه‌بێت كاتێك گوێبیستی ئه‌و گۆرانیانه ده‌بم به‌ده‌نگی كاك ناسر، واهه‌ست ده‌كه‌م هه‌ورامییه‌ك گۆرانییه‌كه ده‌خوێنێ و زۆر چێژی لێ ده‌بینم ، ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێ كاك ناسر له‌سنه له‌دایكبووه، شاره‌كه‌ی سنووری هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هه‌ورامان و بێگومان كاریگه‌ریی هه‌یه).
هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی، له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا زۆر جاران له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌یه‌وه ڕێزلێنانی بۆ كراوه و لهبارتهقای ئه‌و مێژووه پڕ به‌خششه هونه‌رییه‌و پاراستن و زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجینه به‌نرخه‌ی سیاچه‌مانه‌و ئاواز‌و گۆرانی كوردی، هونه‌رمه‌ند گوڵبارانكراوه و ته‌نانه‌ت په‌یكه‌ریش بۆ پادشای سیاچه‌مانه كراوه ،
1/ تیپی مۆسیقای شنرۆێ ، له‌رێكه‌وتی ( 10/10/2011) له‌شارۆچكه‌ی بیاره له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌و لێوان لێو له هونه‌ری ڕه‌سه‌ن، به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندان( دڵسۆز ئوسمان كهیمنهیی، به‌هرۆز به‌ڵخه‌یی ، نه‌جمه‌دین هه‌ورامیی ، شیلان عوسمان و قاسم هه‌ورامی) په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی لادراوه (16).
2/ له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ( ماڵی مۆسیقای ئێرانی) له (2/10/2016) دیاری به‌خشیوه به‌هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی، له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند به( ده‌نگی سیاچه‌مانه‌ی كوردستان) ناسێنراوه (17).
3/ له‌شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لهپایتهختهكهی میرنشینی ( ئه‌رده‌ڵان) كۆڕێكی شایسته به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له هونه‌رمه‌ند و مامۆستا و ئاوازی گۆرانیی هه‌ورامی و سیاچه‌مانه ( ئوسمان كهیمنهیی) سازكراوه‌و له‌كۆڕه‌كه‌دا له‌لایه‌ن پارێزگاری سنه‌وه په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی لادراوه(18).
هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی، بێ ئه‌ندازه گۆرانی و سیاچه‌مانه‌ی خوێندووه ، به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری تۆماركردن له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاری هونه‌رییه‌وه زۆریان فه‌وتاون و تۆمارنه‌كراون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن زه‌وق و سه‌لیقه هونه‌رییه له په‌یدابوونی ئامێری تۆماركردن له‌ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان ده‌نگی تۆماركراوه، ڕێژه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی گه‌لێك فره‌ن، له‌دیدارێكدا هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی پێمان ده‌ڵێت ( ئه‌وه به‌هره‌یه‌كه خوای به‌خشنده به‌منی به‌خشیوه ، گۆرانییه‌كانم زۆر زۆرن، برازایه‌كم هه‌یه (1200) كاسێتی منی كۆكردۆته‌وه، له‌وانه‌یه دووباره‌ی تێدا بێت ، به‌ڵام براده‌رێك به‌ناوی كاك ( تاهیر عه‌لی) دانیشتووی ( پاوه) یه زۆر زه‌حمه‌تی كێشاوه ( 800) كاسێتی منی لاهه‌یه و كۆی كردۆته‌وه) (19).
ده‌رباره‌ی مه‌زنی و لێهاتوویی له چڕینی سیاچه‌مانه و ئه‌و مێژووه پڕ كاره هونه‌رییانه‌ی هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی، هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ( خه‌لیل عه‌بدوڵڵا) نووسیویه‌تی ( عوسمان هەورامی سیمبولی هونەری هەورامان، خاوەن ستایل و تایبەتمەندی خۆی دەنگێکی بەهێز، مەودایەکی فراوان مامۆستایەکی بەرزی سیاچەمانە و وردە بەزم و شێخانی و بەزمی چەپڵە، کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و خاوەن پێگەیەکی گەورە ئەتوانم بڵێم مەرجەعی هونەری هەورامانە، هەموو گۆرانیەکانی نیشاندەری یەکێک لە تابلۆ جوانەکانی کوردستانە کاریگەری هیچ هونەرێکی بێگانەی لەسەر نیە بگرە کاریگەری لەهونەری دراوسێ کردوە زیاتر لە هەزار سیاچەمانە و وردە بەزم و بەزمی شێخانی و بەزمی چەپڵەی تۆماركردووه)(20) .
ئه‌م گه‌وره مامۆستای گۆرانی و سیاچه‌مانه‌یه ، ئێستا له‌شاری سلێمانی ده‌ژی ، خاوه‌نی (2) هاوسه‌ره‌و په‌روه‌ردگار ( 2) كه‌نیشكه و (6) كوڕی پێبه‌خشیوه ، په‌روه‌ردگار به‌ره‌كه‌ت خاته ته‌مه‌نیانه‌وه، كوڕه بچووكه‌كه‌ی ( دڵسۆز كهیمنهیی) یه‌كێكه لهدهنگخۆشهكانی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان و ڕێبوارێكی لێهاتووی ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی باوكیه‌تی،
تائێستا (4) جار له‌وڵاتی (ئێران) نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ گه‌رووی كراوه، به‌داخه‌وه هیچ هیوایه‌ك نیه تا ئه‌م هونه‌رمه‌نده وه‌ك جاران بتوانێ ئاواز‌و گۆرانی بچڕێ..؟!
خودی هونه‌رمه‌ند ده‌رده دڵ ده‌كات و ده‌ڵێت ( تا ئێستا له‌باره‌ی گۆرانی نهچڕینهوه ، كه‌سێ نه‌هاتووه پێم بڵێ بۆچی گۆرانی نالێیت ؟ تامنیش وه‌ڵامی ڕاست و دروستیان بده‌مه‌وه، ده‌ڵێم قوڕگم پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌ریی هه‌یه ، ئه‌وه‌ش له‌توانای مندا نییه ، چونكه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ده‌وێت ئه‌وه‌ش بۆ من ئه‌سته‌مه ؟!) (21).
جێی پرسیاره تائێستا سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان ، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، وه‌ك پێویست ئاوڕیان له بولبوله خۆش ئاوازه‌كه‌ی باخ و گوڵستانی چڕی هه‌ورامان داوه‌ته‌وه‌و له‌خه‌می ئه‌وه‌دابن جارێكی دیكه هیواو ئومێد بۆ هه‌ستی هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی بگه‌ڕێننه‌وه كه ماوه‌ی (32) ساڵه به‌و ئازاره‌وه ده‌تلێته‌وه، له‌ده‌ستدانی ده‌نگی بۆته خه‌مێكی گه‌وره‌ی ..؟!
هیوای ته‌مه‌نداری و ژیانێكی پڕتهندروست بۆ هونه‌رمه‌ند ئوسمان كهیمنهیی و سوپاس و ستایش بۆ مێژووی لێوان لێوی له‌هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و بێخه‌وشی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان ده‌خوازم ، .
جه‌مالی ده‌لاك ( 10/9/2023) هه‌ولێر .
سه‌رچاوه :
(1)هۆنراوه‌ی (گه‌شت له‌هه‌ورامان) دیوانی گۆران، سه‌رجه‌م شیعره‌كانی عهبدوڵڵاگۆران، كۆكردنه‌وه‌و پێشه‌كی ( محه‌مه‌دی مه‌لاكه‌ریم) ، لاپه‌ڕه (120).
(2 و4 و 5 و12)كتێبی (هه‌ورامان و هونه‌ر) به‌شی یه‌كه‌م ، دیداری هونه‌ری ، جه‌لیل عه‌باسی ( قه‌قنه‌س) ، دیداری یه‌كه‌م ( ئوسمان هه‌ورامی) ، سوپاسگوزاری برای ئازیز كاك ( جه‌لیلی عه‌باسی یم، له‌ڕێی (PDF) ئه‌وكتێبه به‌نرخه‌ی بۆناردم تا سوودی لێوه‌ربگرم.
(3 و 7 و11 و15 و 21) كتێبی (عوسمان كهیمنهیی و سیاچه‌مانه‌ی هه‌ورامان) نووسینی ( هونه‌رمه‌ند دارا محه‌مه‌د عوسمان) چاپی یه‌كه‌م (2021) لاپه‌ڕه ( 16) و ( 28) و( 57) و( 40) .
(6 و 9 و 14 و19) به‌رنامه‌ی گۆرانییه‌كی تۆ ( هونه‌رمه‌ند عوسمان كهیمنهیی) ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی ( شوان تالیب) ، كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس(2014) ،، یوتوب( 3/5/2015) .
(8) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( شۆڕش قه‌ره‌داخی ) ئه‌ندامی دێرینی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، له‌ڕێكه‌وتی (28/8/2023) ( هه‌ولێر _ هۆڵه‌ندا).
(10) كتێبی هه‌ڵه‌بجه و موزیك ، بیره‌وه‌ری و یاد ، نووسینی ئازاد ساڵح (شنروێ) لاپه‌ڕه ( 160 و 382).
(13) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌شید فه‌یزنه‌ژاد) ، دواتر له‌ڕێی ماسنهجهرهوه نامه‌ی ده‌نگی بۆناردم له‌ڕێكه‌وتی ( 28/8/2023) ( هه‌ولێر _ فنله‌ندا).
(16) فه‌یسبوكی تیپی مۆسیقای شنروێ ( 10/10/2011 ).
(17) سایتی خه‌ندان ( 3/10/2016).
(18) سایتی كوردستان 24 ، له (15/2/2018) .
(20) هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار خه‌لیل عه‌بدوڵلا، فه‌یسبوك ( ماسنجه‌ر ) 29/8/2023 سێ شه‌ممه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.