Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:10

بەهۆی زۆری قوربانیانی لافاو لە شاری دێرنای لیبیا شوێن بۆ ناشتنی مردووەكان نەماوە

کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبییە، نەخۆشخانەكانی شاری دێرنە لەلیبیا ناتوانن تەرمی قوربانییەكان لەخۆ بگرن و پڕ بوون و شوێن بۆ ناشتنی مردووەكان نەماوە ، بۆیە ئەمبولانسەكان دەستیان بە گواستنەوەی تەرمەكان بۆ شارەكانی دیكە كردووە.
دانیشتووانی شارەكە و تیمەكانی فریاگوزاری ڕووبەڕووی سەختییەكی زۆر بوونەتەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ هەزاران تەرم كە بەهۆی شەپۆلەكانەوە هێنراونەتەوە سەر زەوی .
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێكخراوەكانی تری فریاگوزاری دوێنێ هەینی داوایان لە دەسەڵاتداران كرد كە ناشتنی قوربانیانی لافاو لە گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا ڕابگرن و ڕایانگەیاند كە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی كێشەی دەروونی درێژخایەن بۆ خێزانەكان یان ڕەنگە مەترسی تەندروستی دروست بكات ئەگەر تەرمەكان لە نزیك ئاو بنێژرێن .
هەروەها لە ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە ،لەوەتەی یەكشەممەی ڕابردوو وڵاتەكە بەر بارانێكی بەخوڕ كەوتووە كە بووە هۆی داڕمانی دوو بەنداو لە شاری دێرنە ، تا ئێستا زیاتر لە هەزار كەس بەم شێوەیە بەخاك سپێردراون.
شایانی باسە هێشتا ژمارەی كۆتایی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە،دیار نییەو مەزەندە دەكرێت نزیكەی 20 هەزار كەس بن، لەگەڵ هەزاران كەسی دیكەی بێسەروشوێن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.