Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 20:56

ڤیدیۆ..بزانە لەساتەوەختی بوومەلەرزەكەی مەغریب چ شتێك لەئاسماندا بینراوە ؟!

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە كامێرای چاودێرییەوە تۆماركراوە، تیشكێكی شین لە ئاسماندا لە ساتەوەختی بوومەلەرزەكەی مەغریب دەركەوتووە، ئەمەش هەمان وێنەی هێنایە بەرچاو كاتێك بوومەلەرزەیەكی بەهێز سوریا و توركیای هەژاند.
دیمەنەكە دیاردەیەكی كاتییەو  وەك فلاشێكە كە تەنها لە كاتی بوومەلەرزەدا ڕوودەدات، لە ئەنجامی ئەو شكاوییەدا دروست دەبێت كە لە پلێت یان چینە بەردەكاندا ڕوودەدات.ئەو شكانەشی كە ڕوودەدات دەبێتە هۆی خۆلێدانێكی توند لە نێوان هەردوو بلۆكەكەدا ،بە تایبەت ئەگەر ڕووبەری خۆلێدانەكە گەورە بێت، بگاتە 3 یان 6 مەتر.
شەوی هەینی رابردوو تەلەفزیۆنی فەرمی مەغریب ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوچەی چیای ئەتڵەس ڕوویداوە و لە دوایین ژمارەی گیان لەدەستداندا زیاتر لە دوو هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی بە هەمان شێوەش برینداربوون.
شایانی باسە چیای ئەتڵەس لە مەغریب شوێنێكی ناسراوی چالاكیی پلاكی تەكتۆنیكە كە دەبێتە هۆی بوومەلەرزە، ناوەندی بوومەلەرزەكەش لە چیای ئەتڵەس بووە كە نزیكەی 70 كیلۆمەتر لە مەراكێشی پایتەختی مەغریبەوە دوورە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.