ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه حكوومه‌تی ڕووسیا بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری كوژرانی یه‌ڤگینی پریگۆژین فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ڤاگنه‌ر دروستی كردووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كه‌م ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بڵاو كرده‌وه.
رۆژی چوارشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو یه‌ڤگینی پریگۆژین فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ڤاگنه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له‌نێو فڕۆكه‌یه‌كدابوون، فڕۆكه‌كه له ئاسمانی مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تیمی نێو فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا.
ڕاسته‌وخۆ دوای ڕووداوه‌كه تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتنه شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه و سندووقی ڕه‌ش و ته‌رمی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانیان بۆ لێكۆڵینه‌وه گواسته‌وه.
لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كه‌دا ده‌ری خستووه كه سه‌رجه‌م ئه‌و تیمه‌ی له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا بوون به یه‌ڤگینی پریگۆژینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هیچ كه‌سێك رزگاری نه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه تیمه‌كه ژماره‌یان 10 كه‌س بووه و به‌هۆی پشكنینی بۆماوه‌یی (جینات) سه‌رجه‌میان ناسراونه‌ته‌وه و له‌نێو ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه یه‌ڤگینی پریگۆژین فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ڤاگنه‌ر هه‌یه.
هه‌ر له رۆژی چوارشه‌م و دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ڕووسیا بڵاوی كردبووه‌وه كه یه‌ڤگینی پریگۆژین و هاوكاره‌كه‌ی دمیتری ئۆتكین له‌گه‌ڵ 8 كه‌سی تر له‌نێو فڕۆكه‌كه بوون.
ڕووداوه‌كه دوای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر یاخیبوونه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ڤاگنه‌ره‌وه هات كه تێیدا چه‌ند شارێكی باشووری ڕووسیای گرت و هه‌نگاوی نا به‌ره‌و گرتنی مۆسكۆی پایته‌خت، جگه له‌وه‌ش توانیبووی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسمانی ڕووسیای بخاته خواره‌وه و تیمه فڕۆكه‌وانییه‌كانیش گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.