Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:32

ته‌رمی 18 كۆچبه‌ر له‌نێو پاشماوه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی یۆنان دۆزرانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌نێو پاشماوه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌ڤاندای له‌ وڵاتی یۆنان، ته‌رمی 18 كۆچبه‌ر دۆزرانه‌وه‌ كه‌ له‌نێویاندا ئافره‌تی دووگیانیش هه‌ن.

دەزگای لووتکە بڵاوی كرده‌وه‌: تەرمی 18 کەس دۆزراونەتەوە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە گومان دەکرێت کۆچبەربن و له ‌كاتی ئاگره‌كه‌دا له هەرێمی ئەڤاندای له‌نێو دارستانەکان ببوون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی هەرێمی ئەڤاندای نزیک ڕووباری ئیڤرۆس کەوتۆتەوە به‌رده‌وامیش ڕوو لەزیاد بوونە، بەهۆی خراپی کەشوهەوای ناوچەکە و بوونی بایەکی بەهێز تا ئێستا نەتوانراوە ئاگره‌كه‌ کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ده‌زگای لووتكه‌ بڵاویشی كرده‌وه‌: تەرمەکان به‌شێوه‌ی‌ دوو گرووپ و له‌ دوو ناوچه‌دا دۆزراونەتەوە، بە گوێرەی لێکوڵینەوەکان ئافرەتی دووگیانی تێدایه‌، تا ئێستاش ناسنامەی هیچ یەکێک لە تەرمەکان نه‌زانراوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ نوێنەری به‌رگریی شارستانی هەرێمی ئەڤاندای لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌هۆی ئەوەی هیچ کەسێک زانیاری و هه‌واڵی له‌سه‌ر ونبوونی كه‌سانی نزیكی تۆمار نەکردووە، ئەگەر هەیە هه‌ر 18 ته‌رمه‌كه‌ کۆچبەربن و ویستوویانە بەشێوه‌ی نایاسایی بچنە وڵاتانی ئەوروپا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.