Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:28

١٦ی ئاب ساڵیادی پڕشکۆ

کوردستان TV
100%


له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان 16ی ئابی 1946 گرنگه‌ له‌هه‌ندێك گۆشه‌ نیگای جیاوازه‌وه‌ ئه‌و یاده‌ بكرێته‌وه‌، ئه‌و قۆناغه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی تێدا دامه‌زرا له‌گه‌ڵ ئێستا زۆر جیاوازه‌، ئه‌و كاته‌ نكۆڵی له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كرا،  كورد وه‌ك پله‌ دوو هه‌ندێك جار وه‌ك پله‌ سێ ته‌ماشا ده‌كران، كوردستان هیچ پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوو و بگره‌ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كوردستان هاتووه‌ كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی خۆی لێ بێ ده‌نگ كردووه‌، ده‌رئه‌نجام بینیمان كاره‌ساتی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ و فه‌یلییه‌كان و شه‌نگال و ده‌یان كاره‌ساتی دیكه‌ روویدا، كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئاستی كوردستان بێ ده‌نگ بوو، پارتی دیموكراتی كوردستان رزگاركه‌ری كوردستان بوو و هەڵگری په‌یامێكی كوردستانیانە و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌ قۆناغی بن ده‌ستی و له‌ مەترسی ناوچوون ببات بۆ پارێزگاری و به‌هێزكردنه‌وه‌ی کیانی کوردی، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ده‌ستپێكی شۆڕشی ئه‌یلوول تا شۆرشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز پارتی هه‌زاران شه‌هیدی داوه‌ له‌پێناوی خاكی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، 16ی ئابی 1946 ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی سه‌رۆك بارزانی، له‌ مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تی هه‌موو كورد له‌ ماوه‌ی رابردوو چوار بنه‌مای سه‌ره‌كی لە فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی خۆی پەیڕەو کردووە كه‌ گه‌لی كوردستانی گه‌یانده‌ ئاستی جیهان.
یه‌كه‌م: دروستكردنی هه‌ستی تاك و متمانه‌ به‌خۆبوون له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌، چونکە نابێت لە سەردەمی شۆڕش و بونیادنانی وڵات تاک متمانەی نەبێت.

دووه‌م: كاركردن بۆ ئاشته‌وایی له‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه‌ و هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ بوایه‌ قه‌د گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ نه‌ده‌كرا كه‌ هاوكێشه‌ی ئارامی ناوچه‌كه‌ به‌م شێوه‌ی ئێستا له‌نێوان وڵاتانی هه‌رێمی بمێنێته‌وه‌، زۆر حزب هه‌یه‌ به‌ته‌واوی خۆیان راده‌ستی وڵاتان كردووه‌ و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن زۆر لایه‌ن هه‌ن گوێیان لێینییه‌ كوردستان راده‌ست بكرێت و بۆیان گرنگ نیە چی رووده‌دات با رووبدات، زۆر لایه‌ن هه‌ن له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆیان ده‌یانه‌وێت كیانی كوردستان بكه‌نه‌ قوربانی به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی په‌یڕه‌وی كردووه‌ وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ بۆ كوردستان ئه‌وه‌بوو كه‌ قبوڵ ناكرێت كه‌س غه‌در لە هیچ لایەن و پێکهاتەیەک و ئایینێک بکرێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی زۆر باش رۆڵی سەرۆک بارزانی لەمبارەیەوە و بابەتی پێکەوەژیانی ئاشتیانە بەرز دەنرخێنن.

سێیه‌م: سه‌رۆك بارزانی سیاسه‌تی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ سایه‌ی سیاسه‌تی سه‌رۆك بارزانی و فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رۆك بارزانی كوردستان لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌ جیاوازه‌كان و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانه‌، كوردستان نمونه‌یه‌كی جیاوازه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌یه‌ك هه‌رێمدا چەندان ئاینی جیاواز و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز پێكه‌وه‌ وه‌ك برا ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا تا دێت ئاستی توندوتیژی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زیاتر ده‌بێت.

چواره‌م: شه‌ڕی مانه‌وه‌ی ئیراده‌ و کیانی کوردستان، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ هاتنی شاڵاوی شه‌ڕی داعش بۆ کوردستان، شه‌ڕی مان و نه‌مانی راگه‌یاند، داعش به‌ چه‌كی وڵاتانی زلهێزو به‌ 400 هه‌زار پارچه‌ چه‌كی سوپای عێراقه‌وه‌ هێرشیكرد بۆ له‌ ناوبردنی كوردستان، ئیراده‌ی سه‌رۆك بارزانی خۆڕاگرانه‌ كوردستانی پاراست له‌ دوژمنان، كوردستان نه‌ك نه‌كه‌وت به‌ڵكو بووه‌ پارێزه‌ری ئاشتی له‌ جیهان، كوردستان نه‌بوایه‌ شه‌ڕی كۆڵانه‌كان لە ئه‌وروپا دەبینرا، حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی له‌ شه‌ڕی ئیڕاده‌ و قه‌واره‌ی كوردستان بێ وێنه‌یه‌ و تا ماوین شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین.

به‌داخه‌وه‌ له‌كاتێكدا كه‌ یادی 77 ساڵەی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، هێشتا عه‌قلیه‌تی ده‌ست به‌سه‌راگرتن و نه‌هێشتنی گه‌لی کوردستان و دروستكردنی گرفت و پێنه‌دانی مافه‌كانی گه‌لی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، راسته‌ رژێمی پێشووی عێراق گۆڕاوه‌ به‌ڵام هێشتا ئاسه‌واری عه‌قڵیه‌تی له‌ناوبردن و لاوازكردن له‌ عێراقدا به‌رده‌وامی هه‌یه‌، بەڵام هێشتا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌و هێز و جه‌ماوه‌ر و قورساییه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه‌تی وه‌ك شۆرشی ئه‌یلوول و گوڵان ده‌جەنگێت له‌ به‌غداوه‌ بۆ به‌ ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كوردستان، و پارتی ئه‌ركی قورسه‌ له‌م قۆناغه‌ جیا له‌ پارێزگاری له‌ قه‌باره‌ی خۆی ده‌بێت پارێزگاری له‌وانه‌ش بكات له‌ناوخۆی كوردستانه‌وه‌ تیری دوژمنانیان له‌باوه‌ش ناوه‌ بۆ لێدان له‌دلی پارتی چونكه‌ پارتی خۆی به‌خاوه‌نی پارێزگاری له‌ كوردستان ده‌زانێت.
پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سەروەریەکان و پارتی شکۆ و خۆڕاگری.
 
كه‌ریم كاوه‌ رایەتی
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.