Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:31

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك دیاربه‌كری هه‌ژاند‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ پارێزگای دیاربه‌كر له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕووی دا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 4.2 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌ و له‌ ناوچه‌ی هانی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاربه‌كر له‌ قوڵایی 16.81 كم له‌ژێر زه‌وییه‌وه‌ ڕوویداوه‌.

تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری بوونی زه‌ره‌ر و زیان له‌ پارێزگاكه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌‌ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.