فادی شەمەری، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، پشتڕاستی كردەوە كە ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی، بەهای دۆلاری بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە ڕێژەی 60 خاڵ كەمكردووەتەوە.
شەمەری لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەو ڕێوشوێنە خێرایانەی كەمحەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئاڕاستەی كرد بۆ جێبەجێكردنیان، بەشدارییان كردووە لە هاوسەنگ كردنەوەی وردە وردەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای زنجیرەیەك ڕێوشوێنی ورد و كاریگەر لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، بەهای دۆلاری بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە ڕێژەی 60 خاڵ كەمبووەتەوە.
گوتیشی: حكومەتی عێراق هەوڵدەدات كۆنتڕۆڵی شێوەی بازاڕی دارایی بكات، هاوكات هانی بازرگانان دەدات بۆ بەشداریكردن لە مامەڵەی دارایی شەرعی، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی.
ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی عێراق بووەتە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.