Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 00:40

ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانی سوتاند.. تاوانی ئه‌نجامداوه‌ ڕه‌نگه‌ سوێد مافی په‌نابه‌ری لێ بستێنێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ده‌زگای كۆچ له‌ وڵاتی سوێد دووباره‌ ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌ كردۆته‌وه‌‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆسییه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌لایه‌ن سه‌لوان مۆمیكا ئه‌و په‌نابه‌ره‌‌ به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه‌ی كه‌ له‌ شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ كۆپییه‌كی قورئانی سوتاندبوو.

ماڵپه‌ڕی (نیته‌ری داگ)ی سوێدی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ده‌زگای كۆچه‌وه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌‌: زانیاری و به‌ڵگه‌ی نوێیان له‌سه‌ر هه‌وڵی ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌لایه‌ن سه‌لوان مۆمیكاوه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، به‌هۆی بوونی به‌ڵگه‌وه‌ ناچارن دووباره‌ چاوخشانه‌وه‌ به‌ دۆسییه‌ی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ بكرێته‌وه‌.

سه‌لوان مۆمیكا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا و دوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری له‌ وڵاتی سوێد، به‌ چه‌قۆ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌ هاوڕێیه‌كی كردبوو كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ژوورێكدا ده‌مانه‌وه‌.

ئه‌و كات هاوڕێكه‌ی سكاڵای تۆمار كردبوو، به‌ڵام سه‌لوان تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌تكردبووه‌وه‌، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ش، دادگه‌ ته‌نیا سزای 80 كاتژمێر كاركردنی به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش به‌سه‌ر سه‌لوان سه‌پاندبوو.

به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌زگای كۆچ جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا سه‌لوان مۆمیكا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی داوه‌، ئه‌وا سزایه‌كی توند ده‌درێت و ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی مافی مانه‌وه‌ و په‌نابه‌ری له‌ وڵاتی سوێد لێ بستێنرێته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.