لە بەغدا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین دژبە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بەھای دراوی دیناری عێراقی ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكاندا، دابەزینی زیاتر تۆماركرد، بەجۆرێك 100 دۆلار بە سەرووی 155 ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر بە دینار، ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەری لە بەغدا ھێنایە سەر شەقام و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەكەیان لە بەردەم باڵەخانەی بانكی ناوەندیی عێراق گردبوونەوە.
ھەروەھا خۆپیشاندەران داوایان لە حكوومەت كرد، رێوشوێنی پێویست بۆ دابەزینی بەھای دینار بەرامبەربە دۆلار بگرێتەبەر و وەك خۆیان رایگەیاند، دابەزینی بەھای دینار بەرامبەربە دۆلار كاریگەری زۆری لەسەر بژێوی ژیانیان دروست كردووە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە لە شەشی تشرینی دووەی ساڵی 2022وە تا ئێستا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا مامەڵەكردنی بە دۆلاری لە 18 بانكی عێراق قەدەغە كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.