بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە ئاکامی هەڵگرتنی ژمارەیەک کەس لە سەرووی ئاستی ئاسایی خۆیەوە، بەلەمێک لە ناوچە ئاوییەکانی دوورگەی سولاوەسی لە ئێندۆنیزیا ژێرئاو کەوت و لە ئاکامدا 15 کەس گیانیان لەدەست دا و 19ی دیکەیشیان چارەنووسیان نادیارە.
سەرۆکی ئاژانسی گەڕان و فریاکەوتن لە ناوچەکە، محەمەد ئارافاه رایگەیاند بەلەمەکە کە لە سوای نیوەشەوی رابردوو وەرگەڕاوە لە گوندی لانتۆ لە ناوچەی بوتۆن سەنتراڵ لە باشووری رۆژهەڵاتی سولاوەسی بەرەو گوندی لاگیلی بەڕێ کەوتووە.
ئارافاه سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی لە ئاکامی هەڵگرتنی ژمارەی کەس لە سەرووی ئاستی ئاسایی خۆیەوە، بەلەمەکە ژێرئاو کەوتووە، گوتی: "لە ئاکامدا 15 کەس گیانیان لەدەست دا و 19ی دیکەیشیان چارەنووسیان نادیارە".
ناوبراو سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە تیمەکانیان توانیوویانە تاکوو ئێستا شەش کەس رزگار بکەن، ئاماژەی بەوە دا کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی 19 کەسە ونبووەکە.
ئاماژە بەوە دراوە 40 کەس لەنێو ئەو بەلەمە دارینەدا بووە لە کاتێکدا خۆی جێگای 20 کەسی تیادا دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.