Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:31

ڤیدیۆ..بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لافاو لە شارێكی توركیا روویدا

کوردستان TV
100%

بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە شەودا، لافاو و سەرڕێژبوونی ئاو لە سامسون رووی دا و كێشە بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكان دروست بوو.
بەهۆی سەرڕێژبوونی ئاو لە ناوچەی تێرمیناڵی سامسون-ئەنقەرە ژمارەیەك ئۆتۆمبێل لە رێگادا گیریان خوارد و ژمارەیەك شۆفێریش بەهۆی روودانی لافاو لە رێگای دەوروبەری گەڕەكی جانیك بەلەدیەئێڤلەر بە زەحمەت دەیانتوانی بە ئۆتۆمبێلەكانیان بەرەوپێش بڕۆن.
لە ناوچەی كیرازڵك لەسەر رێگای نێوان سامسون-ئۆردو جەنجاڵی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دروست بوو، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل گیریان خوارد و رۆچوونی زەوی رووی دا.
بەهۆی سەرڕێژبوونی ئاوەوە چەندین شوێنكار لە شاری پیشەسازیی گولسان ژێرئاو كەوتن، كۆڵانەكان پڕ بوون لە ئاو و ژمارەیەك لە هاووڵاتییان بەلەمیان لە كۆڵانە ژێرئاوكەوتووەكان بەكار هێنا.
هەروەها بەهۆی بارانی بە خوڕەوە دیواری حەوشەی دوو باڵەخانە لە گەڕەكی میمار سینان داڕووخان و سێ ئۆتۆمبێل كە راگیرابوون و كەوتنە ژێر دیوارەكانەوە زیانی زۆریان بەركەوت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.