Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:44

وێنە .. هەنگەوانانی ناوچە جیاوازەكانی توركیا لە پارێزگای ئاگری پوورەكانیان دادەنێنەوە

کوردستان TV
100%

ئەو هەنگەوانانەی كە لە پارێزگا جیاوازەكانی توركیا و بەتایبەت ناوچەی دەریای رەشەوە هاتوونەتە پارێزگای ئاگری و پوورەكانیان لەناوچە بەرزەكان داناوەتەوە و دەستیان بە كارەكانیان كردووە بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوینی كوالێتی بەرز.بەتایبەتی هەنگەوانانی ناوچەی دەریای رەش، ئاگری هەڵدەبژێرن كە رووەكی دەوڵەمەندی تێدایە.
لەوبارەیەوە ئەرۆل كڵچ ،سەرۆكی كۆمەڵەی هەنگەوانانی ئاگری راگەیاند، ساڵی رابردوو وەرزێكی بەرهەمدار بووە بۆ هەنگەوانان.
هەروەها گوتی: دەتوانین بڵێین پارساڵ بەرهەمدارترین وەرزی 10 ساڵی رابردوو بووە، بەو پێیەی لە هەر پوورەیەكدا نزیكەی 20 كیلۆ هەنگوینمان دەستكەوت، واتە كۆی گشتی 600 تۆن هەنگوینمان بەرهەم هێنا. 
كڵچ روونیكردەوە، لە كاتێكدا هەنگەوانی لە رابردوودا خولیایەك بووە لە ئاگری، بەڵام لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەو كەسانەی دەستیان بەم پیشەیە كردووە زیادی كردووە
هەروەها رەیحان دومان كە هەنگەوانە و لە پارێزگای ئۆردو-ەوە هاتووەتە ئاگری رایگەیاند: ئەمساڵ سروشت جوانتر دەردەكەوێت، 300 پوورەمان هەیە، ساڵی رابردوو بەرهەمی هەنگوین زۆر باش بوو، هیوادارم لەوەش باشتر بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.