ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا له ناوچه‌یه‌كی سووریا ته‌قه كراوه و بۆمبیش ته‌قێنراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 50 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شاره‌دێی (عه‌ین نه‌سڕ) له سنووری پارێزگای حمس، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا ته‌قه‌یه‌كی زۆر كراوه و هه‌روه‌ها دوو بۆمبیش فڕێدراوه‌ته ناو گۆڤه‌ند و ئاپۆڕای شاییدا.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه كه لایه‌نی ته‌قه‌كه‌ر وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر هاوسه‌رگیریكردنی بووكه‌خان چوونه‌ته شوێنی ئاهه‌نگه‌كه و ته‌قه‌یان كردووه و بۆمبیان فڕێداوه‌ته نێو خزمانی زاوا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س كه خزمی نزیكی زاوان له‌نێو ئاهه‌نگه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 49 كه‌سی تریش بریندار بوون كه بارودۆخی زۆربه‌یان مه‌ترسیداره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای نانه‌وه‌ی قه‌سابخانه‌كه، ته‌قه‌كه‌ره‌كان به‌سه‌لامه‌تی بۆی ده‌رچوون و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.