Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:00

یه‌كه‌م لێدوانی ئه‌ردۆغان دوای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان

کوردستان TV
100%

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوای بردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا، سوپاسی گه‌له‌كه‌ی كرد كه‌ دووباره‌ متمانه‌یان پێ به‌خشییه‌وه‌‌.

ئه‌ردۆغان له‌ وتارێكدا بۆ هه‌وادارانی گوتی: سوپاسی گه‌له‌ به‌ڕێزه‌كه‌م ده‌كه‌م كه‌ ماوه‌ی 5 ساڵی تر ده‌رفه‌تیان پێ دام به‌رپرسیاره‌تی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ ئه‌ستۆ بگرمه‌وه‌.

گوتیشی: چه‌ند جارێكی دیكه‌ش گوتومانه‌ كه‌ ئاپۆڕای پیرۆز ناله‌رزێت و هه‌رگیز ئه‌وانه‌ بێ هیوا ناكه‌ین كه‌ پشت به‌ ئێمه‌ ده‌به‌ستن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دووباره‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ "بای بای كه‌مال". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ شكستهێنانی ركابه‌ره‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا.

له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستی پێ كرد و پڕۆسه‌كه‌ كاتژمێر 17:00 به‌رده‌وام بوو.

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان كه‌ تا ئێستا رێژه‌ی زیاتر له‌ 99%ی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی جمهوور رێژه‌ی 52%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و پێش ركابه‌ره‌كه‌ی كه‌مال كڵچدار ئۆغلو به‌ربژێری هاوپه‌یمانی ملـله‌ت كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی 48%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا هیچ كام له‌ به‌ربژێره‌كان نه‌یانتوانیبوو رێژه‌ی 50+1ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبێنن، ئه‌و كات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕێژه‌ی 49.52%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو، هه‌روه‌ها كه‌مال كڵچدار ئۆغڵوش ڕێژه‌ی 44.88%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.