یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به فه‌رمی رۆیشتنی ئهستیرهكهی جۆردی ئه‌لبای له ریزی یانه‌كه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا راگه‌یاند.
ئه‌لبا ماوه‌ی 11 وه‌رزه بێ دابڕان به‌رگری له درێسی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات و له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌شداریی له 458 یاری فه‌رمی یانه‌كه كردووه و 27 گۆڵیشی تۆمار كردووه.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكرای كرد كه به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌لبا گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه كه هێشتا ماوه‌ی ساڵێكی مابوو.
یانه‌كه سوپاسی ئه‌لبا و ماڵباته‌كه‌ی كرد كه له ماوه‌ی ڕابردوودا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یان كرد، هیواشی خواست له وێستگه‌كانی داهاتوویدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌لبا له یاریی داهاتووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر یانه‌ی مایۆركا له خولی ئیسپانیا كه رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو له‌نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه ده‌چێت، ماڵئاوایی له هه‌واداران و هانده‌ران ده‌كات.
زانیاری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌لبا چه‌ند گرێبه‌ستێكی له خوله‌كانی ئه‌وروپا و ئیتاڵیا و هه‌روه‌ها سعوودییه‌ش پێ گه‌یشتووه.
ئه‌لبا له ماوه‌ی یاریكردنیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه 6 جامی خولی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ 5 جامی شا و 4 جامی سوپه‌ری ئیسپانیا و جامێكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و جامێكی جیهانی یانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.