Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:13

لە توركیا بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەكان دەستیپێكرد

بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دەستی پێ كردووە و تا كاتژمێر 18:00ی ئێوارەی 13ی ئایار بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%

لەمڕۆوە، بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەكانی سەركۆمار و خولی 28مینی پەرلەمانی توركیا، دەستی پێ كرد.
 ئەو رۆژژمێرەی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا بۆ هەڵبژاردنەكانی 14ی ئایار دیاریی كردبوو دەستی پێ كرد.
بەگوێرەی رۆژژمێرەكە لەمڕۆوە، بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دەستی پێ كردووە و تا كاتژمێر 18:00ی ئێوارەی 13ی ئایار بەردەوام دەبێت.
ئەو كاندید و پارتە سیاسییانەی بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن، تا كۆتاییهاتنی ماوەی بانگەشەكان دەتوانن لە راگەیاندنەكان و ماڵپەڕەكان بەشێوەی نووسراو و بینراو، بانگەشە بۆ خۆیان بكەن.
لە بەرامبەریشدا كاندید و پارتە سیاسییەكان ناتوانن لەڕێگای ناردنی نامەی دەنگی و نووسراو بۆ پۆستی ئەلیكترۆنی و ژمارە تەلەفۆنیی تایبەتی هاووڵاتییان، بانگەشە بۆ خۆیان بكەن.
هەروەها بەدرێژایی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەنجامدانی هەموو جۆرە رێوڕەسمێكی تایبەت بە كردنەوە و دانانی بەردی بناغەی پڕۆژە گشتییەكان قەدەغە دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە كەمال كڵچدارئۆغڵو، سەرۆكی گشتیی جەهەپە و كاندید بۆ پۆستی سەركۆماری توركیا، رایگەیاند: بەپێی ئامارە فەرمییەكان لە توركیادا، سێ ملیۆن و 600 هەزار سووریایی هەن و گوتی: 'ژمارەی ئەو ئەفغانستانیانەی هاتوون نازانین. بۆ خاتری خودا ئەم سنوورە بۆچی بووەتە رێگای تێپەڕبوونی میوانخانە؟ من بەڵێنێكم بۆ ئەم گەلەم هەیە. درەنگترین كات لە میانی دوو ساڵدا خوشك و برایانی سووریاییمان دەگێڕینەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.