Erbil 8°C یەکشەممە 27 تشرینی یەکەم 07:40

فیرلاند مێندی بەهۆی پێکان نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت

کوردستان TV
100%

فیرلاند مێندی، بەرگریکاری فەرەنسی بالی چەپی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی پێکان نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە،مێندی لە راهێنانەکانی یانەکەی لە قاچی چەپی هەستی بە ئازار کردووه‌و، پاش ئەنجامدانی پزیشکی دەرکەوت پێکانەکەی قورسە و بەم هۆیەوە نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
به‌مه‌ش مێندی بەشداری یاریی کلاسیکۆی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات، هەروەها بەشداری هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزیش ناکات.
مێندی ئەم وەرزە جارێکی دیکەش بەهۆی پێکان نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، ئەو یاریزانە فەرەنسیە ئەم وەرزە لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان تەنها بەشداری له‌ بیست و پێنج یاری کردووە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.