ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی سوریا، سانا، بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشێكی سوپای ئیسرائیلی كە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی كردە ئامانج،دوو سەرباز برینداربوون و زیانی ماددیشی لێكەوتۆتەوە.
ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردۆتەوە: نزیكەی كاتژمێر یەك و بیست و یەك خوولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیسرائیل بە ژمارەیەك مووشەك لە ئاراستەی جۆلانەوە هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامداوە.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر گوتی، هێرشەكە هەندێك خاڵی دەوروبەری شاری دیمەشقی كردە ئامانج و بووە هۆی برینداربوونی دوو سەرباز و هەندێك زیانی ماددی.
تصاعد للدخان في محيط حي الميدان بعد سماع اصوات قصف في سماء العاصمة دمشق . pic.twitter.com/mSAtqXCS3F
— أخبار سوريا الوطن Syrian 🇸🇾 (@SyriawatanNews) March 29, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.