Erbil 7°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:14

ئه‌نجامی چه‌ند یارییه‌ك پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌ندیانای وێلز بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی

کوردستان TV
100%


 
له‌جیهانی تۆپی زه‌ردو له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌ندیانا وێلز بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی، له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی ئیتالی یانیك سینه‌ر رووبه‌رووی تێنسزانی سویسری ستان ڤاڤرینگا بۆوه‌.
 دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌لایه‌ن سینه‌ری ئیتالی، دواجار توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش یه‌ك، شه‌ش چوار بباته‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ سینه‌ر بلیتی قۆناغی داهاتووی به‌ده‌ستهێنا، له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ تێنسزانی تازه‌ پێگه‌یشتووی ئیسپانی كارلۆس ئه‌لكاراز رووبه‌رووی تێنسزانی به‌ریتانی جاك دیبر بۆوه‌.
 له‌كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م ئه‌لكاراز توانی به‌ئه‌نجامی شه‌ش دوو براوه‌ بێت، له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ئه‌لكارز باڵاده‌ستی خۆی سه‌پاند، به‌ڵام ركابه‌ره‌كه‌ی كشانه‌وه‌ی خۆی له‌یاریه‌كه‌ راگه‌یاند، به‌مجۆره‌ ئه‌لكاراز بووه‌ براوه‌ی یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ئه‌لكاراز بلیتی یاری قۆناغی داهاتووی به‌ده‌ستهێنا، سه‌باره‌ت به‌یاری نێوان تۆمی بۆلی ئه‌مه‌ریكی و فلێكس ئۆجیه‌ ئه‌لیازمی كه‌نه‌دی، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دواجار ئه‌لیازمی به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو كرد، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، سێ شه‌ش، شه‌ش حه‌وت، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ئه‌لیامزی گه‌یشته‌ قۆناغی داهاتوو.   

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.