سه‌رۆكی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كان له توركیا (ئافاد)، یونس سه‌زه‌ر ئاشكرایكرد، له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كانی 6ی شوبات كه چه‌قه‌كه‌یان قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش بوو، 44 هه‌زار و 374 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
یونس سه‌زه‌ر له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له سه‌رۆكایه‌تی ئافاد سازیكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، 21 رۆژ به‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كاندا تێپه‌ڕیوه و له‌و ماوه‌یه‌دا بوومه‌له‌رزه به گوڕی سه‌رووی پێنج پله و ژماره‌یه‌كی زۆر پاشله‌رزه روویانداوه.
سه‌زه‌ر رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان له‌پێناو هه‌رچی زووه ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان ده‌هاوێژرێن. به داخه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا 44 هه‌زار و374 كه‌سمان له‌ده‌ستداوه. له ئێستادا هه‌شت هه‌زار و 182 كارمه‌ندی گه‌ڕان و رزگاركردن له كاره‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی داروپه‌ردووه‌كان و كاره‌كانی دیكه‌دا هاوكاریی ده‌كه‌ن. نزیكه‌ی 230 هه‌زار كارمه‌ندمان له‌وێ له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌زار و 180 كارمه‌ند له تیمی گه‌ڕان و رزگاكردنی نێوده‌وڵه‌تیی پشتیوانیی هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئافاد جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به 78 فڕۆكه و 116 هێلیكۆپته‌ر 13 هه‌زار و 771 گه‌شت ئه‌نجامدراون.
یونس سه‌زه‌ر تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه به تێكڕا زیاتر له 10 هه‌زار خێوه‌ت بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه ده‌كه‌ن و له ئێستادا 287 خێوه‌تگه‌یان هه‌یه.
سه‌زه‌ر راشیگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه‌ی كاره‌سات جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه یه‌ك ملیۆن و 531 هه‌زار و 283 كه‌سی زیانمه‌ندن، له خێوه‌ته‌كاندا، له كۆنتێنه‌ره‌كاندا و میوانخانه‌كانی حكوومه‌تدا ده‌مێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.