لە پارێزگای ماڵاتیا كە یەكێكە لە ناوچە كارەساتبارەكانی توركیا، گرتەی ساتی رووخانی پێنج بینا لە كاتی دووەم بوومەلەرزەی شاری مەڕەش، بڵاوكرایەوە.
هەندێك لە بیناكانی نزیك رێگای سەرەكی ماڵاتیا لەكاتی روودانی بوومەلەرزەی دووەمدا داڕووخان.
لە كاتێكدا كارمەندانی شارەوانی ماڵاتیا بۆ دیاریكردنی ئاستی یەكەم بوومەلەرزە لەڕێی ئامێری درۆنەوە وێنەی ناوچەكەیان گرتووە، بوومەلەرزەی دووەمیش روویداوە و تیایدا پێنج بینا داڕووخاون و ساتی رووخانی ئەو پێنج بینایە لەڕێی درۆنەكەوە تۆمار كراوە.
ڤیدیۆ .. چركە ساتی داڕووخانی پێنج بینای پارێزگای ماڵاتیا ببینە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.