سه‌باره‌ت به‌یاری گه‌رانه‌وه‌ی خولی ئه‌وروپا، یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆله‌ندی ده‌كات.
یاری چوون به‌بێ گۆڵ به‌یه‌كسان بوون ته‌واو بوو، یۆنیۆن به‌رلین به‌راهێنه‌رایه‌تی ئۆرس فبچهر توانیویه‌تی ئه‌مساڵ لهبۆندسلیگا نمایشێكی به‌هێز پێشكه‌ش بكات.
له‌ئێستادا ئه‌م تیپه لهبۆندسلیگا چل‌و سێ خالی هه‌یه و شانبه‌شانی یانه‌كانی بایره‌ن میونشن و بروسیا دۆرتمۆند، به‌ڵام ئه‌م تیپه به‌جیاوازی گۆڵ له‌خانه‌ی سێیه‌م دێت، بۆیه یۆنیۆن به‌رلین هاوشێوه‌ی خولی ئه‌ڵمانیا هه‌وڵ ده‌دات له‌یۆرۆ لیگ مێژوویه‌ك بۆ خۆی تۆمار بكات.
لای خۆیه‌وه ڕاهێنه‌ری یۆنیۆن به‌رلین ئۆرس فیچه‌ر له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وای سه‌باره‌ت به‌یاری به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس ئه‌مستردام رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و ئاسته‌ی له‌یاری چوون لهئهمسترام پێشكه‌شمان كرد دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه، یاخود باشتریش، ئه‌میش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی بلیتی قۆناغی داهاتوو.
هه‌روه‌ها ڕاهێنه‌ری یۆنیۆن به‌رلین وتیشی له‌ئه‌گه‌ری گه‌یشتنمان به‌قۆناغی شازده باشترین ده‌ستكه‌وتی یۆنیۆن به‌رلینه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م مێژووه تۆمار بكه‌ین، فیچه ئاماژه‌ی بۆكرد بۆ ئه‌م یاریه یاریزانی هیلی به‌رگری دیۆگۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌و برواو متمانه‌یه‌كی به‌هێز بهتیپهكهمان ده‌به‌خشێت، به‌ڵام یاریزان نیكۆ ناگلیسمان به‌شداری مه‌شقه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی نه‌كردوه، دواتر تیمی پزیشكی بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ئه‌م یاریزانه ده‌ده‌ن.
ئه‌مشه‌و له‌خولی ئه‌وروپا یۆنیۆن به‌رلین میوانداری ئه‌یاكس ئه‌مستردام ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.