له كه‌ركووك "پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی " له سینه‌ما "مۆڵ تایم سه‌نته‌ر" له شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌زگای رۆشنبیری هونه‌ری كه‌ركوك، ده‌رگای وه‌رگرتنی فیلمی به ڕووی هه‌موو فیلمسازانی بواری ئه‌نیمه‌یشن واڵا ده‌كات و داوایان لێده‌كات تاكوو نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان له ڕێگای لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی دیداری نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوكی سینه‌مایی بۆ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن به ناونیشانی https://web.facebook.com/profile.php?id=100088663077258 ڕه‌وانه بكه‌ن و بۆ هه‌ر تێبینییه‌كیش په‌یوه‌ندیی به ژماره مۆبایلی 009647701222589 سه‌رۆكی دیدار بكه‌ن.
له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌وه، ڕۆژانی ١ تا ٢٠ی كانونی دووهه‌م ٢٠٢٣ (ژانوییه‌ی ساڵی ٢٠٢٣) مۆڵه‌ت بۆ ناردنی كورته فیلمه ئهنیمهیشنییهكان دیاریی كراوه.
ئه‌و فیلمانه‌ی كه بۆ دیداری نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوكی سینه‌مایی بۆ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن ره‌وانه ده‌كرێن، ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌بێت:
١ ـ فیلمه‌كان به‌رهه‌می ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بێت.
٢ ـ پێشتر فیلمه‌كه له دیداره‌كانی پێشوتری ده‌زگا به‌شدار نه‌بوبێت.
٣ ـ هه‌موو بابهتهكان رێگه پێدراوه و ئیداره‌ی دیدار، ده‌توانێ هه‌ر فیلمێك دوور بخاته‌وه كه توندره‌وی پێوه دیار بێت.
٤ ـ ئیداره‌ی دیدار، ده‌توانێ هه‌ر فیلمێك دوور بخاته‌وه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی هونه‌ری هه‌بێت.
بۆ زانیاری زیاترسه‌ردانی ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره بكه‌ن:
https://web.facebook.com/profile.php?id=100088663077258
ئا- كامران
دیداری نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوكی سینه‌مایی بۆ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن سازده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.