Erbil 9°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 18:27

ئەمریكا پەیامێكی ئاگاداركردنەوە بۆ توركیا دەنێرێت 

کوردستان TV
100%

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هۆشداری دایە توركیا لە پەكخستنی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزە ئەمریكی و كوردییەكان دژی داعش لە سوریا.
جۆن كیربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، بۆردومانی توركیا بۆ سەر ئەو ناوچانەی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەژێر كۆنترۆڵی كورددایە، بەردەوامە.
كیربی گوتی: ئەوان بەردەوامن لە هێرشە ئاسمانییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەك نییە كە ئۆپەراسیۆنێكی زەمینی نزیك لە سنووری توركیا و سوریا ئەنجام بدرێت، كە هێزەكانی ئەمریكا لە پاڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات بە سەرۆكایەتی كورد جێگیركراون.
ئەو بەرپرسە ئەمریكییە ئاماژەی بەوەشكرد، "توركیا مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بكات، بەڵام ئۆپەراسیۆنەكانی مەترسیی گەورەیان لەگەڵدایە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئێمە دان بە نیگەرانییە ئەمنییە ڕەواكانیاندا دەنێین بۆ بەرگریكردن لە خۆیان.
گوتیشی: ئەوەی ئێمە نامانەوێت بیبینین ئۆپەراسیۆنەكانن لە سوریا كە دەكرێت ببێتە هۆی دووبارە زیانی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، كە دەتوانێت ببێتە هۆی زیانی گیانی لەنێو كارمەندەكانمان و كە دەتوانێت هاوبەشەكانمان لە هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ئەركێكی زۆر واقیعی و گرنگ سەرقاڵ بكات كە دژی داعش بەردەوامە .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.