بەپێی گوتەی دانیشتووانان و ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، هێزەكانی ڕوسیا هێزی سەربازییان ڕەوانەی ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزە كوردییەكان و سوپای سوریا لە پارێزگای حەلەب لە باكووری سوریا كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە توركیا هەڕەشەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەكات،
ئەم چەكدارە ڕووسیانە یەكەمن لە ناوچەكەدا لەدوای دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا دە ڕۆژ لەمەوبەر، كە بە گوتەی خۆی شەڕڤانانی كوردی كردۆتە ئامانج، هاوكات هەڕەشەكانی ئەنقەرە بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی نوێ بۆ سەر ناوچەكانیان لە تەل ڕفعەت (باكووری حەلەب) و كۆبانی و مەنبەج ( باكووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب).
لەوبارەیەوە دانیشتوانی تەل ڕفعەت بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، هێزی سەربازیی ڕووسیا گەیشتوونەتە شارەكە و دەوروبەری، ئاماژەیان بەوە كردووە كە هێزەكانی ڕووسیا بەربەستێكی نوێیان لە هێڵی سنوورداركردنی ئەو ناوچانە داناوەتەوە كە دەكەونە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هێزە كوردییەكان و ئەوانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئەنقەرەدان .
لە بەرامبەردا ڕوانگەی سوریا ئاماژەی بەوەدا كە هێزەكانی ڕووسیا بوونی خۆیان لە فڕۆكەخانەی سەربازی منغ بەهێزتر كردووە كە لەلایەن هێزەكانی حكومەتەوە كۆنترۆڵكراوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، رەنگە ئامانجی ئەم بەهێزكردنانە ڕاگرتن یان دواخستنی ئۆپەراسیۆنی توركیا بێت.
بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنی توركیا.. ڕووسیا هێزی سەربازی بۆ باكووری سووریا دەنێرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.