Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:21

ئەمریكا لەبارەی هێرشی زەمینی بۆ سەر سووریا هۆشداری دەداتە ئەنقەرە 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی پنتاگۆن هۆشداریدا لەوەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی توركیا لە سوریا "دەبێتە مەترسی" بۆ سەر ئەو دەستكەوتانەی لە شەڕی داعش بەدەست هاتوون، داواشی لە ئەنقەرە كرد دان بەخۆیدا بگرێت.
لە 20ی ئەم مانگەدا توركیا زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی دەستپێكرد و كوردستانی سووریای تۆپباران كرد.
هەفتەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دووپاتی كردەوە كە بەنیازە فەرمانی هێرشی زەمینی لە كاتێكی گونجاو بدات.
لەوبارەیەوە ژەنەڕاڵ پات ڕاید لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: درێژەدان بە شەڕ و بەتایبەت دەستپێكردنی هێرشی زەمینی، دەستكەوتە بەزەحمەت بەدەست هێنراوەكان لە شەڕی دژی داعشدا دەخاتە مەترسییەوە و ناوچەكە ناسەقامگیر دەكات.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا كە ئەگەری هێرشی زەمینی نیگەرانی ئێمەیە و داوای دانبەخۆگرتندا دەكەین.
لەلایەكی دیكەوە شەوی رابردوو ئەردال ساریزەیبەك، جەنەڕاڵی خانەنشینكراوی سوپای توركیا، لەكاتی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكدا لە كەناڵی گوندم توكر، ڕەخنەی لە دەسەڵاتی سیاسی توركیا گرت كرد.
ئەرداڵ ساریزەیبەك لە قسەكانیدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكە هیچ پەیوەندییەكی بە ئاسایش و ئاسایشی سنوورەكانی توركیاوە نییە، كارتی ئۆپەراسیۆن و ئامرازێكە كە دەسەڵاتی سیاسی توركیا بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر بەكاریدەهێنێت.
ئەم ژەنەراڵەی سوپای توركیا داوای لە سوپای توركیا كردووە كە لەم بارەوە بیری كراوە بێت و نەچێتە ناو یارییە سیاسییە ناوخۆییەكانەوە و نەبێتە كەرەستەیەك بەدەست دەسەڵاتی سیاسییەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.