ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه16 -11-2022 چالاكییه‌كانی پێنجه‌م رۆژی فێستێڤاڵه‌كه به‌م شێوه‌ی خواره ده‌بێت:
كاتژمێر 10ی به‌یانی له هۆڵی چوارچرا، به‌رێوه چوونی ئاهه‌نگی ئیمزاكردنی چه‌ند كتێبێك، كه‌له‌سه‌رئه‌ركی حه‌فته‌مین فیستێڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ چاپ كراون.
له كاتژمێر 4ی ئێواره شانۆگه‌ری "كالیگۆلا"، له نووسین ئه‌لبێرت كامۆس وده‌رهێنانی ئه‌لێكسانده‌ر كۆڤشون،هۆڵی میدیا نمایش ده‌كرێت كه به‌رهه‌می وڵاتی ئۆكرانیایه.
كاتژمێر 6ـی ئێواره شانۆگه‌ری "ده‌رخته‌كان به‌پێوه ده‌مرن" له نووسینی ئه‌لیخاندرۆ كاسۆناو ده‌رهێنانی هیشام كه‌فارنه له هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان نمایش ده‌كرێت ،به‌رهه‌می وڵاتی ئوردنه.
كاتژمێر 8ـی ئێواره ، شانۆگه‌ری " شه‌وگار گۆرانی خۆی ده‌ڵێت" له نووسینی یۆن فۆس ده‌رهێنانی مه‌هدی حه‌سن له هۆڵی رۆشنبیری نمایش ده‌كرێت ، به‌رهه‌می شاری هه‌ولێره.
شایانی باسه رۆژی شه‌ممه 12-11-2022 حه‌فـــته‌مین فێستــیڤاڵی نێــوده‌وڵه‌تــیی هه‌ولــێر بۆ شـــانۆ له هۆڵی پێشه‌وا كاتژمێر 6ی ئێواره ده‌ستی پێكرد ، بۆماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا- كامران
چالاكییه‌كانی پێنجه‌مین رۆژی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.