سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوه‌ڕاستی شاری ئیسته‌مبۆڵی توركیا ڕووی دا و چه‌ندان قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه.
محه‌مه‌د ساندری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له ئیسته‌نبوول پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا و له كاتژمێر 4:20 به‌كاتی توركیا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له شه‌قامی ئیستقلال له ناوچه‌ی ته‌قسیم كه قه‌ره‌باڵغترین شه‌قامی ئیسته‌نبووڵه رووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی شاری ئیسته‌نبووڵ له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژرا و بریندار هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌یان نه‌زانراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌گوێره‌ی شایه‌دحاڵه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بووه و كه‌سێك خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
میدیاكانی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 11 كه‌س له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بریندارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.