له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان بۆ ساڵی 2022 به‌رده‌وامه.
بڕیاره كاتژمێر 3 ی ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه 10 ی 11 ی 2022 ، لە میانی بەرێوەچوونی یارییەکانی گەڕی شه‌شه‌مدا، یانه‌ی ئه‌كاد - عه‌نكاوه میوانداری یانه‌ی قه‌ڵا بكات.
ئه‌كاد - عه‌نكاوه له كۆی ئه‌نجامدانی پێنج یاری له ئێستادا له ڕیزیبه‌ندی خولدا خاوه‌ن شه‌ش خاڵه، یانه‌ی قه‌ڵاش چوار یاری ئه‌نجامداوه و له ڕیزبه‌ندی خول خاوه‌ن حه‌وت خاڵه.
یانه‌ی زاخۆش به‌ئه‌نجامدانی پێنج گه‌ڕ ، به‌هۆی براوه‌بوونى له‌ته‌واوی یارییه‌كانییدا به‌ر له ئه‌نجامدانی 2 یاری داهاتووشی نازناوی وه‌رزی 2022 ى خولی نایابی كوردستانی یه‌كلا كرده‌وه.
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا بەرێوەدەچێت، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه به‌شداربووه‌كانیش بریتین له:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.
بەرێوەچوونی کار‌و چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
9 ی 11 ی 2022
لە گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان سبه‌ی ئه‌كاد میوانداری قه‌ڵا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.