Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:57

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك توركیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌كانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌ ڕێژه‌ی مامناوه‌ند پارێزگای ئه‌زمیری رۆژئاوای توركیای هه‌ژاندووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ دروست كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئافات و فریاكه‌وتی توركیا له‌باره‌ی كات و ڕێژه‌ی زه‌وی له‌رزه‌كه‌، ڕایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 3:29ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ گوڕی 4.9‌ پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوویداوه‌، ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش ناوچه‌ی بووكا بووه‌ له‌ سنووری پارێزگای ئه‌زمیر.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بۆته‌ هۆی دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاووڵاتییان، له‌ كاتی هه‌وڵی ڕاكردنیشدا له‌ ترسی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 2 هاووڵاتی بریندار بوون.

سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: دوو هاووڵاتی له‌ كاتی هه‌وڵی خۆڕزگاركردن له‌ شوێنی به‌رزی ماڵه‌كانیان خۆیان هه‌ڵداوه‌ و به‌هۆیه‌وه به‌سووكی‌ بریندار بوون.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای چه‌ند ڕۆژێك دێت له‌ یادكردنه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی توركیا (6.6 پله‌ی رێخته‌ر) له‌ ساڵی 2020 كه‌ تێیدا 117 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست د‌ا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.