Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:10

ده‌ست به‌یارییه‌كانی گه‌ڕی سێییه‌می خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان 2022 به‌رده‌وامه‌.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی 2 گه‌ڕ له‌به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 20 ى 10 ى 2022، ده‌ست به‌یارییه‌كانی گه‌ڕی سێییه‌م ده‌كرێت. 
یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت: 
پێنجشه‌ممه‌ 20 - 10 - 2022
ئه‌كاد - عه‌نكاوه‌ - هێرش هۆڵ - یانه‌ی ئه‌كاد - كات 3:00  ئێواره‌ 
---------------------------------------------------------------------------
یه‌كشه‌ممه‌ 23-10- 2022
سۆلافی نوێ - ده‌ربه‌ندیخان - هۆڵ - حه‌ی حه‌جاج - كه‌ركوك - كات 3:00 ئێواره‌
---------------------------------------------------------------------------
سێشه‌ممه‌ 25 - 10 - 2022
زاخۆ - قه‌ڵا - هۆڵ - بنكه‌ی وه‌رزشی زاخۆ - كات 3:00 ئێواره‌ .

لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش  به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا بەرێوەدەچێت، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتین له‌:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ. 
بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
18 - 10 - 2022


 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.