ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی خیخۆنی ئیسپانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان، له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ڕوبلێڤ به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له دۆمینیك تیمی نه‌مسایی و پۆلێنكراوی سهدوشهستوپێنجهمی ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
تێنسزانه ڕوسیه‌كه هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی به ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش چوار به سوودی خۆی ته‌واوكردو له یاری كۆتایش، ڕووبه‌ڕووی سێباستیان كۆردای ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی چلوحهوتهمی ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی پێش كۆتایدا، به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئارسه‌ر ڕیندێرنیچی فه‌ڕه‌نسی تۆماركرد.
ئاندرێ ڕوبلێڤ و سیباستیان كۆردا گه‌یشتنه یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی خیخۆن له ئاستی پیاوان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.