Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:22

کانێکی خەڵووز لە تورکیا تەقییەوە

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ كانێكی خه‌ڵووز له‌ باكووری توركیا ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 50 كرێكار له‌ قوڵایی سه‌دان مه‌تر له‌ژێر زه‌وی گیریان خواردووه.

 به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌ ناوخۆییەکانی وڵاتەکە بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌سه‌دان كه‌س له‌ ده‌ورووبه‌ری باڵه‌خانه‌یه‌كی زیانپێگه‌یشتوو له‌نزیک كانه‌خه‌ڵووزه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه‌،كانه‌ خه‌ڵووزه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌مسارا له‌ كه‌ناری ده‌ریایی ره‌ش ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

هەر بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان زیاتر لە 2 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندارن.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا دوای ڕووداوه‌كه‌ داوای له‌ وه‌زیرانی ناوخۆ و وزه‌ی توركیا كرد بچنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه‌كانی ڕزگاركردنی كرێكاره‌كان بكه‌ن.

نورتاش ئه‌رسه‌لان ‌پارێزگاری بارتن به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: پێنج كه‌س له‌ قوڵایی 350 مه‌تر گیریان خواردووه‌ و 44 كه‌سیش له‌ قوڵایی 300 مه‌تر له‌ژێر زه‌وی گیریان خواردووه‌.

ڕاشیگەیاند: 8 كرێكاری كانه‌كه‌ توانیویانه‌ به‌په‌له‌ له‌ كانه‌كه‌ ده‌ربچن و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، هه‌وڵه‌كانیش بۆ ڕزگاركردنی كرێكاره‌كان به‌ره‌وامه‌

سەبارەت بە هۆکاری ڕوودانی تەقینەوەکەش به‌رپرسانی توركیا ئاماژە بەوە دەدەن کە هێشتا زووه‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا بكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.