زۆرێك له هاووڵاتییان حه‌ز به خواردنی گۆشتی قه‌ل ده‌كه‌ن ،بێ ئه‌وه‌ی سوود زیانه‌كانی بۆ جه‌سته‌یان بزانن، له م باره‌ییه‌وه " د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك" له نوسینێكدا باس له سوود زیانه‌كانی خواردنی گۆشت بۆ مرۆڤ ده‌كات.
سه‌ره‌تا له سه‌ر سووده‌كانی خواردنی گۆشتی قه‌ل" د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی" چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌خاته روو كه‌بریتیین له :
1. سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی پڕۆتینه كه گرنگه بۆ پێكهێنان و چاكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كان و جومگه‌و كڕڕاگه‌و ئێسقان و پێست و خوێن و شانه‌كانی تری جه‌سته.
2. خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی و كه‌می مادده‌ی به هۆی بوونی بڕێكی باش له مادده‌ی ئاسن و ڤیتامین (B 12) و زینك و پڕۆتین.
3. به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته.
4. یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان، مه‌مك، سیه‌كان، گه‌دده به‌هۆی بوونی كانزای سلنێومه‌وه.
5. چونكه ( glycemic index ) كه‌مه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه یارمه‌تی كۆنتڕۆڵ كردنی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌دات.
6. یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی كولیستڕۆڵی باش و دابه‌زاندنی كولیستڕۆڵی خراپ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌دات.
7. به‌هێزكردنی توانای ته‌ركیزو یاده‌وه‌ری و یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له نه‌خۆشیه‌كانی زه‌هایمه‌رو بیرچوونه‌وه‌و پاراستنی ته‌ندروستی مێشك و ده‌مار.
8. یارمه‌تی زوو نووستن ده‌دات به هۆی بوونی مادده‌ی تریبتۆفانه‌وه.
9. سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ مادده‌ی كۆلین، ئاسن، مه‌گنسیۆم، پۆتاسیۆم، سلنیۆم، زینك، ڤیتامین ( B12 . B 6 . B3 )، سودیۆم.
هه‌روه‌ها " د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی" ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌م سوودانه‌ی گۆشتی قه‌ل كاتێ به‌رده‌ست ده‌بێت كه پێسته‌كه‌ی نه‌خورێت و باشتر ئه‌وه‌یه پێش لێنانی لێ بكرێته‌وه.
له كۆتایی دا له‌سه‌ر زیانه‌كانی خورادنی گۆشتی قه‌ل" د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی " ده‌ڵێت "به شێوه‌یه‌كی گشتی گۆشتی قه‌ل ئه‌گه‌ر به بڕی كه‌م بخورێت زیانی نیه به مه‌رجێك به هۆرمۆنات و عه‌له‌فی ڕێگه پێدراوو به سروشتی به‌خێو كرا بێت و هه‌روه‌ها له كاتی لێنانی بڕی زۆر خوێی تێ نه‌كرێت و پێسته‌كه‌ی نه‌خورێت، به‌ڵام ئه‌م زیانانه‌ی هه‌یه:
1. به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مادده‌ی یورێك ئه‌سید بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ده‌رده‌شاهانه‌یان هه‌یه یا یۆریك ئه‌سیدیان به‌رزه نابێت بیخۆن یا زۆر زۆر كه‌می لێ بخۆن.
2. ئه‌وانه‌ی گورچیله‌یان وه‌ستاوه‌و غه‌سلیان بۆ ده‌كرێت یا گورچیله‌یان زۆر سسته پێویسته بڕێكی زۆر كه‌می لێ بخۆن.
3. به هۆی بوونی مادده‌ی سودێوم، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێنیان هه‌یه، پێویسته كه‌می لێ بخۆن و ته‌نها سینگه‌كه‌ی بێ پێسته‌كه‌ی بخۆن باشتره.
4. ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون و كێشیان زۆره پێویسته بڕێكی كه‌می لێ بخۆن، ته‌نها له كاتی هه‌ندێك ڕێجیم نه‌بێت، له‌ڕێجیمی كیتۆو لۆكارب نه‌بێت پێسته‌كه‌ی ڕێگه‌پێدراوه، له ڕێجیمی پڕۆتین و هاشێوه‌كانی بێ پێسته‌كه‌ی بخورێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.