Erbil 20°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:19

له‌نه‌یشتن لیگ ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر هه‌نگاریا دۆڕا

کوردستان TV
100%


له‌ میانی گه‌ری پێنجه‌می یاریه‌كانی نه‌یشن لیگ و له‌یاریه‌كانی ئاستی سێیه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌ی ئه‌لمانیا له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌ هه‌لبژارده‌ی هه‌نگاریای میوانی دۆرا .
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای رید بۆل ئه‌رینا له‌شاری لایبزگ به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی حه‌ڤده‌ میوانه‌كان ده‌ستپێشخه‌ریان كردو له‌ رێگای یاریزان ئاده‌م سالای تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌یان تۆمار كرد، هه‌رچه‌نده‌ یاریزانانی خاوه‌ن مال زۆر هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییان دا به‌لام هه‌نگاریا به‌ به‌رگریه‌كی باش یاری كردو توانی سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ مسۆگه‌ر بكات .
 به‌مه‌ش هه‌نگاریا به‌ سێ بردنه‌وه‌و یه‌كسان بوونێك و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ خال له‌ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ دێت و ئه‌لمانیاش تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی شه‌ش خاله‌و له‌ پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌له‌ك یه‌كه‌م‌ دێت .
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.