Erbil 34°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 17:29

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەم 21ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش تاووتوێ کرا.

هه‌روه‌ها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کرا لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.