له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، ڕكابه‌ریه‌كانی جامی لیڤێر له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی ده‌ستپێده‌كات، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بۆ پێنجه‌م جاره سازده‌كرێت كه تێنسزانانی هه‌ردوو تیپی ئه‌وروپاو جیهان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ڕۆجێر فیدرێری سویسری و تێنسزانی به‌ناوبانگی جیهان له ڕیزی تیپی ئه‌وروپا به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كات كه ئه‌مه‌ش دوایین پێشبڕكێی فه‌رمی تێنسزانه سویسریهكهیهو دوای ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به یه‌كجاری واز له یاریكردن دێنێت، فیدێری ته‌مه‌ن چلویه‌ك ساڵ شان به شانی رافائێل نادالی ئیسپانی و نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و ئاندی مۆرای بریتانی و كاسپێر ڕودی نۆروێژی و ستێفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی له‌م پاڵه‌وانێتیه به‌شدار ده‌بێت.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فیدرێرو نادال به‌یه‌كه‌وه یاری ئاستی جووت ئه‌نجامبده‌ن، جێگای باسه ڕكابه‌ری دوور‌و درێژ‌و سه‌رسه‌ختی نێوان فیدێرو نادال یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ململانێی نێوان دوو وه‌رزشوان له مێژوودا، ئه‌م دوو تێنسزانه له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیاندا له ساڵی دووهه‌زاروچواره‌وه تا ئێستا له چل یاری ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، له بیست و چوار یاریدا نادال سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و له شازده یاریش فیدرێر براوه بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.