له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێری ڕابردوودا حه‌وت هێرشی چه‌كداری كراوه‌ته سه‌ر بانكه‌كانی لبنان و هاووڵاتییان هه‌وڵیانداوه به هێزی چه‌ك پاره ڕاگیراوهكانیان بگه‌ڕێننه‌وه، بۆیه به‌شێكی زۆری بانكه‌كان بڕیاریانداوه چالاكییه‌كان له‌سه‌رجه‌م لقه‌كانیان رابگرن و شوێنه‌كانیان به‌ڕووی هاووڵاتییان دابخه‌ن.
ڕۆژنامه‌كانی لبنان بڵاویان كرده‌وه: له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا حه‌وتجار هه‌وڵدراوه هێرشی چه‌كداری بكرێته سه‌ر بانكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پاره ڕاگیراوهكانیان بهدهستبێننهوه كهلایهن بانكه‌كانه‌وه راگیراوه.
ڕأشیانگهیاند: دوایین هه‌وڵ چه‌كدارێك پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بووه له شاری غازییه له باشووری لبنان كه كه‌سێك به چه‌ك هێرشی كردۆته سه‌ر بانكی بیبلووس بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كانی خۆی به‌ده‌ستبێنێته‌وه كه به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری وڵاته‌وه بانكه‌كان ڕایانگرتووه.
هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: چه‌كداره‌كه توانیویه‌تی به‌شێك له پاره ڕاگیراوه‌كانی له بانكه‌كه به‌ده‌ستبێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
هێرشكردن سه‌ر بانكه‌كان خه‌ریكه له لبنان ده‌بێته دیارده، هه‌موو ئه‌مانه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو ئافره‌تێك به‌ناوی سالی هێرشی كردبووه سه‌ر بانكێك و توانیبووی به هێزی چه‌ك پاره ڕاگیراوه‌كانی به‌ده‌ستبێنێته‌وه تا چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ خوشكه‌كه‌ی بكات كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه.
سالی و ئیكرامی خوشكی پێرێ چوارشه‌م به چه‌ك هێرشیان كردبووه سه‌ر بانكی بلووم له گوندی سۆدیكۆ له نزیك به‌یرووتی پایته‌خت و داوای پاره ڕاگیراوهكانیان له كارمه‌ندانی بانكه‌كه كردبووه‌وه.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له ڕووداوێكی هاوشێوه‌دا له ناوچه‌ی عالیه شۆفییه چه‌كدارێك هێرشی كردبووه سه‌ر لقێكی بانكی مێد و به چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره ڕاگیراوه‌كانی كردبوو.
هێرشكردنه سه‌ر بانكه‌كان بۆ داواكردنه‌وه‌ی پاره ڕاگیراوهكانیان چه‌ند جارێكی تریش له‌چه‌ند شوێنێكی تری لبنان دووباره بۆته‌وه و بۆته جێگه‌ی مه‌ترسی سه‌قامگیری ئه‌منی له وڵات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا هاووڵاتییانی وڵاته‌كه به‌ده‌ست قه‌یرانی ئابووری و گرانبوونێكی بێ هاوتای پێداویستییه‌كانی ژیان ده‌ناڵێنن.
بانكه‌كانی لبنان به هۆی نه‌بوونی پاره‌ی كاش له بانكه‌كانیان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه پاره‌ی موشتهرییهكانیان بده‌نه‌وه یاخود مه‌رجی توندیان له‌سه‌ر داده‌نێن بۆ ده‌ركردنی پاره‌كانیان، ئه‌مه وای كردووه هاووڵاتییان توڕه بكات و هه‌وڵ بده‌ن به هێزی چه‌ك پاره‌كانیان بهدهستبێننهوه.
میدیاكانی لبنان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه ئێستا زۆرێك له لقی بانكه‌كان به‌هۆی مه‌ترسی هێرشكی چه‌كدارییه‌وه شوێنه‌كانیان به‌ڕووی هاووڵاتییان داخستووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.