ئهمڕۆ سێشەم لە کۆبوونەوەیەکدا لیژنەی بەدواداچوونی کرێی کارەبای کارگەکان کە عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری پیشەسازی سەرپەرشی دەکات، لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و کارئاسانی بۆ بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بڕیار درا پێداچوونەوە بە خشتەی پێدانی کارەبای کارگەکان بکرێت.
لەلایەن ئەندامانی لیژنەکە كە پێکهاتبوون لە بەڕێوبەرانی گشتی وهزارهتی بازرگانی و كارهبا و دەستەی وەبەرهێنان، بە وردی داتا و ئاماری کارگە و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بڕی مێگاواتی کارەبای پێویست و سوود لێوەرگیراو خرانەڕوو، لە ئەنجامدا بڕیار درا بە پێی یاسای تۆماری کارگەکان و پلەبەندی کارگەکان مامەڵە بکرێت لە ڕووی پێدانی کارەبای پێویست، هەروەها جیاکردنەوەی کارگەی مۆڵەتدار و بێ مۆڵەت و ئەو کارگانەش لە کارکەوتوون.
پاش زنجیرەیهك کۆبوونەوە کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەپێناو زیادکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و کارئاسانی بۆ کەمکردنەوەی تێچوون بەرهەمە ناوخۆییەکان و گەیشتنی بە دەست هاووڵاتی بە نرخێکی گونجاو، لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە میکانیزمی چارەسەری کێشەکان یاداشت دەکات و دەیداتە لایەنی پەیوەندار بۆ جێبەجێکردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.