سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و گه‌ل و حكوومه‌تی به‌ریتانیا كرد به‌هۆی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا.
سه‌رۆك بارزانی په‌یامه‌كه‌ی له تویتێكدا به زمانی ئینگلیزی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه "زۆر خه‌مباربووم به كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م".
سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شاهانه و گه‌ل و حكوومه‌تی شانشینی یه‌كگرتوو ده‌كه‌م.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆشكی باكینگهام كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیای له ته‌مه‌نی 96 ساڵی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ باری ته‌ندروستی تێكچووبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.