عەممار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، پێشبینی كرد كە تا كۆتایی ئەمساڵ، یەدەگی نەختینەی بانكەكەیان بگاتە 90 ملیار دۆلار و ئاماژەی بەوەداوە كە بەتێكڕا، یەدەگی زێڕ لە بانكی ناوەندیی عێراق، 30ی تۆن زیادی كردووە.
عەممار خەڵەف لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، یەدەگی نەختینەی بانكی ناوەندیی عێراق زیادی كردووە و گەیشتووەتە 80 ملیار دۆلار و گوتی: "پێشبینی دەكەین تا كۆتایی ئەمساڵ، یەدەگی نەختینەی بانكەكەمان بگاتە 90 ملیار دۆلار".
راشیگەیاندووە كە بەتێكڕا، یەدەگی زێڕ لە بانكی ناوەندیی عێراق، 30ی تۆن زیادی كردووە و گەیشتووەتە، 131 تۆن و روونی كردووەتەوە كە یەدەگی زێڕ بەشێوەیەكی بەردەوام زیاد ناكات، بەڵكو لە ماوەی درێژخایەندا زیاد دەكات.
ئەمەیش لە كاتێكدایە لە كانوونی یەكەمی رابردوودا، بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو كە یەدەگی بانكەكە لە نەختینەی بیانی، گەیشتووەتە 64 ملیار دۆلار.
یەدەگی نەختینەی عێراق دەگاتە 90 ملیار دۆلار
یەدەگی زێڕ لە بانكی ناوەندیی عێراق، 30ی تۆن زیادی كردووە و گەیشتووەتە، 131 تۆن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.