سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی سووته‌مه‌نی جیهان به كه‌مێك له دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌ستی پێ كرد به‌هۆی خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان و كه‌می خواست له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كان 36 سه‌نت واته به‌ڕێژه‌ی 0.4% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێستا به 96.23 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م ئه‌م جۆره‌ی نه‌وت به ڕێژه‌ی 3.1% نرخه‌كه‌ی به‌رز ببووه‌وه.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و 21 سه‌نت واته به ڕێژه‌ی 0.2% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس به 90.29 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ، دوێنێ پێنجشه‌میش به ڕێژه‌ی 2.7% نرخه‌كه‌ی به‌رز ببووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.