له‌جیهانی تۆپی زه‌ردو له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی واشنتۆنی كراوه بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی، له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی ژاپۆنی یۆشیتۆ نیشوكا رووبه‌رووی هاوتا ئوسترالیه‌كه‌ی نی‌ك كیریۆس بۆوه، یاریه‌كه به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی كیریۆس ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش سێ، به‌م بردنه‌وه‌یه نیک کیریۆس کۆتایی بە ماوەی سێ ساڵەی سارد هێنا و نازناوی واشنتۆنی كراوه‌ی بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتی سیتی ئۆپن کە لە واشنتۆن دی سی بەڕێوەدەچێت، سێ ساڵ لەمەوبەر دوایین پاڵەوانێتی بوو کە نازناوەکەی برده‌وه، دوێنی یه‌ك شەممەش كیریۆس توانی جارێکی دیکە نازناوەکە بباتەوە، جێی ئاماژه‌یه كۆی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه دوو ملیۆن و چل‌و شه‌ش هه‌زارو سێسه‌دو چل دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه، دوای به‌كۆتا هاتنی یاریه‌كه‌ش كیریۆس گه‌ڕایه‌وه یاریگا و لەگەڵ هاوڕێ ئەمریکییەکەی جاک سۆک یاریی کۆتایی دووانەی پیاوانی ئه‌نجامدا، له‌كۆتایی جووتی پیاوان كیریۆس و هاورێكه‌ی رووبه‌رووی ئیڤان دۆدیگ و ئۆستین کرایچێک بوونه‌وه، به‌هه‌مان شێوه كیریۆس توانی نازناوی جووتی پیاوانیش له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكه‌ی بباته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به دوو کۆمەڵەی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریه‌كه بوون، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان حەوت پێنج ، شەش چوار.
نی‌ك كیریۆس نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی واشنتۆنی كراوه‌ی بەدەستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.